دەستگیرکردنی ئۆجەلان ونەهامەتی گەلی کورد

ئەم وتارە گرنگەی هەڤاڵان (تێد گرانت) و( فێرناندۆ دوئالیساندرۆ) بڵاو دەکەینەو، کە لە کاتی دەستگیرکردنی ئۆجەلان سەرۆک و بەڕێوەبەری پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٩ نووسیویانە، چونکە هێشتا پەیوەستە بە سەردەم و بەتایبەتی لەدوای ئەو گۆڕانکارییەگەلەی کە بەسەر ناوچەکەدا هاتووە کە دیدەی ئەو دوو هەڤاڵەی سەلماند.

[Source]

 پێویستە کرێکاران لە سەرتاسەری جیهاندا پشتیوانی لە تێکۆشانی گەلی کورد بکەن لە دژی ئەو زوڵم و ستەمەی کە بەدەستی دەوڵەتی تورکەوە و ڕژێمەکانی دیکەی ناوچەکەدا بێی دەناڵێنێت. هەرچۆنێک بێت ئەوە بەس نییە، بە سادەیی پشتیوانی لە دۆزی گەلی کورد بکەن. هەروەها پێویستە ئەوە ڕوون بکەنەوە کە چی لە پشت زوڵم و ستەمی کوردەوەیە و ڕێگایەکی بەرجەسدە بۆ دەرچوون لەو بنبەستەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە نیشان بدەن. دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە (پارتی کرێکارانی کوردستان) لە ساڵی 1999دا زوڵم و ستەمی گەلی کوردی هێنایە بەر سەرنجی هەموو جیهان. کورد جارێکی دیکە لە ناوەندی سەرنجدان لەگەڵ ڕووداوە تراژیدییەکانی کۆبانێ. لێرەدا لێکدانەوەی مارکسیستی خۆمان بۆ ئەوەی ئەم کاتە بڵاوبووەوە لەسەر پرسی کورد بەرهەم دێنین.

دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە (پارتی کرێکارانی کوردستان)، زوڵم و ستەمی گەلی کوردی هێنایە دی خەڵک بۆ سەرنجی هەموو جیهان. حکومەتی تورک هەوڵیداوە ئۆجەلان وەک تیرۆریستێکی خوێناوی وێنا بکات کە بەرپرسە لە مردنی هەزاران تورک. ڕاستە لە شەڕی 15 ساڵیدا چەندین سەرباز و هاوڵاتیی تورک گیانیان لەدەستداوە دژ بە جوداخوازییەکانی کورد بەڵام ئەوە بەرپرسیاریەتی یەک پیاو نییە. دەرەنجامی ستەمە لە نەتەوەی کورد لە لایەن چینی دەسەڵاتداری تورکەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هەمان چین کە هەموو کرێکاران لە تورکیا دەچەوسێننەوە چ کورد و چ تورکی. هەروەها هەزاران کورد لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

 پێویستە کرێکاران لە سەرتاسەری جیهاندا پشتیوانی لە خەباتی گەلی کورد بکەن دژ بەو زوڵمەی بەدەستی ڕژێمی تورکەوە دەیچێژێت. هەروەها پێویستە ئەوەی لەپشت زوڵم و ستەمی کوردەوەیە ڕوونبکەینەوە و ڕێگەیەکی کۆنکرێتی بۆ دەرچوون لەو بنبەستەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە دابنرێت.

 دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، بەشێکە لە هێرشێکی بەردەوام  بەسەر کەمینەی کورد لە تورکیا. ئەو ڕاستییەی کە هیچ هێزێکی ئەوروپی ئامادە نەبوو بۆ پێدانی پەنابەندی بۆ ئۆجەلان ئەوە نیشان دەدات کە هەموویان بە تەواوی پشتگیری داواکاریی تورکیایان کردووە بۆ دەستگیرکردنی.

 ئۆجەلان داوای لە چەند وڵاتێکی ئەوروپایی کردبوو بۆ پەنابەرێتی سیاسی، یان بەلایەنی کەمەوە دادگای نێودەوڵەتی. هیچ کەسێک ئامادە نەبوو مافی پەنابەرێتی بداتێ و هێشتا مافی پەنابەرێتی لە هەموو دەستورەکانی خۆیاندا تەرخان کراوە. لە راستیدا ئەوان مافی پەنابەرێتی دەدەن کاتێک لەگەڵ مەبەستیان دەگونچێت، بەڵام نکۆڵییان لە پەنابەرێتی ئۆجەلان کرد.

داواکاری پەنابەرێتی ئۆجەلان

ئەڵمانیا، سەرەتا داوای دەستگیرکردنی ئۆجەلانی کرد کە ساڵی ڕابردوو گەیشتە ئیتالیا و داوای پەنابەریی کرد، بەهۆی داواکاری ئەڵمانیاوە دەستگیرکرا. بەڵام کاتێک ئەو دەستگیرکرا دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا داوای ڕادەرکردنی ئەویان نەکرد. ئەڵمانیەکان نەیاندەویست لەگەڵ Hot potato (بارودۆخی نەخوازراو) جێبهێڵدرێن. دواتر حکومەتی ئیتاڵیایی بەجێهێلرا بۆ ئەوەی هەوڵبدات و کێشەکە چارەسەر بکات. نەیتوانی ئۆجەلان ڕادەستی تورکیا بکات چونکە دەستووری ئیتالیا ڕادەستکردنەوەی ئەو وڵاتانەی کە سزای لەسێدارەدانیان هەیە قەدەغە دەکات. بۆیە پەنای برد بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەری، بۆ ئەوەی تێبگات کە ئەو نەویستراوە. ئەو داوای لە حکومەتی یۆنان کرد، بەڵام هەموو ئەو شتانەی کە بۆیان کرا باڵوێزخانەی ئەوان بوو لە کینیا، ئەوەش دەرکەوت کە تەڵە بێت.

 ئەمە نیشانی دەدات کە چۆن حکوومەتەکانی ڕۆژئاوا هەمووی باسی چارەی خۆنووسین دەکەن بۆ نەتەوە بچووکەکان بەڵام لە ڕاستیدا بە ئەندازەی گۆڕانێکی زۆر بچووک لە مانۆڕەکانی خۆیاندا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.

 سی‌ئای‌ئەی بە ڕوونی دەستی هەبوو لە ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە بوونی ئۆجەلان لە باڵیۆزخانەی یۆنان لە نایرۆبی. حکومەتی یۆنانیش هاوکار بوو لە فێڵکردن لە ئۆجەلان بۆ بەجێهێشتنی باڵیۆزخانەکە و باوەری بەوە کرد کە خەریکە بەرەو هۆڵەندا دەفڕێت. ئاشکرایە کە حکومەتی یۆنان لە لایەن ئەمریکاوە خراوەتە ژێر فشارێکی گەورەوە. تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگی ناوچەکەیە بۆ ئەمریکا.

 هەرچۆنێک بێت هاوکاری حکومەتی یۆنان لە دەستگیرکردنی ئۆجەلاندا هەرئێستا بارودۆخی یۆنانی ناجێگیر کردووە. (کۆستاس سیمیتیس) سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە ماڵەوە کەوتوەتە ژێر فشاروە لەبەر ئەوەی یەشتی ئۆجەلان بکەوێتە دەستی تورکیاوە. وەزیری دەرەوەی یۆنان و دوو وەزیری دیکە ناچاربوون دەست لەکار بکێشنەوە لەسەر ئەو مەسەلەیە. بووە هۆی نارەحەتییەکی بەربڵاو لەوەی کە  وەک خیانەتێک دەبینرێت. (سیمیتیس) لە ناو حزبەکەی خۆیدا، (پاسۆک)، ڕووبەڕووی ئۆپۆزسیۆن دەبێتەوە. گەنجانی (پاسۆک) لە دژایەتییەکی کراوەی سەرکردایەتیی ئەو حیزبەدا، خۆپیشاندانیان بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ کورد سازکردووە.

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ” پاپاندریۆ (جێگری وەزیری دەرەوەی حکومەتی پاسۆک) نیگەرانی خۆی نەشاردۆتەوە لەسەر دیبلۆماسیە فاشلەکەی حکومەت. وتیشی: بە هەرجۆرە هەڵەیەک، یۆنان بەشێک لە بەرپرسیارێتی هەیە بۆ ئەوەی ئۆجەلانی ڕادەستی تورکیا کرد، هەستێکی ئاشکرای ڕیسوایی لە ڕای گشتیدا هەیە کە دەبێت بناسرێتەو. دەستگیرکردنی ئۆجەلان، کە لە نایرۆبی لەژێر پارێزگاری یۆناندا بوو تا ئەو کاتەی لەلایەن بریکارەکانی تورکیاوە دەستی بەسەردا گیرابوو، بۆ زۆربەی یۆنانییەکان کە هاوسۆزی دۆزی کوردک، وێرانکەر بوو،…” (New York Times, 19.2.99)

ناوبانگی (سیمیتیس) لە پێشدا لادەچوو. ئەم دوا کاروبارە زیاتر دژایەتی حکوومەتەکەی زیاد دەکات. لە ڕاستیدا لەبەر ئەم دژایەتییە هەوڵی دا کە بەزیادکردنی دیماغۆجی دژ بەتورکیا ڕووی خۆی سپی بکاتەوە، و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوی زیادبوونی گرژی لەنێوانی ئەم دوو وڵاتە، کە هەردووکیان بەشێکن لە ناتۆ NATO.

بۆیە هەموو حکوومەتەکانی ئەوروپا لە بەرپرسیاریەتی ئەو چارەنووسەدا بەشدارن کە ئێستا چاوەڕێی ئۆجەلان دەکەات.

 لە تورکیا دەسەڵات توانی دانپێدانێکی ٣٦-لاپەڕە لەو پیاوە دەربهێنرێت. ئێمە دەتوانین پێشبینی بکەین لەسەر ئەو شێوازانەی کە بەکاردێت بۆ دەرهێنانی ئەم دانپێدانانە. وەک The Guardian (26.2.99) لێدوانی دا، “تەنها ئەو کەسانەی کە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان کرد دەزانن بەڕاستی چی وتووە” بە ئاشکرایی دەریدەگەیەنێت کە ڕەنگە ئەشکەنجە بەکارهێنرابێت.

 ئۆجەلان ئێستا بە تۆمەتی خیانەتکردن تاوانبار کراوە و دەوڵەت بەدوای سزای لەسێدارەداندا دەگەڕێت. حکوومەتەکانی رۆژاوە کە هەموویان داواکاری پەنابەرێتێکیان ڕەدکردەوە ئێستا فشار دەخنە سەر تورکیا بۆ ئەوی “دادگاییەکی دادپەروەرانە” بۆ ئۆجەلان بکەن. لەژێرەوە ئەوان لەوە تێکەیشتوون کە لەسێدارەدانی ئۆجەلان بارودۆخەکە لەنێوان کورد توندتر دەکاتەوە.

باکگراوندی مێژوویی

پێشەوی ئەم ڕووداوانە دەرکەون زۆر لەخەڵکی ناوی کوردیان هەر نەبیستبوو. بەڵام ئایە کورد کێن؟ ژماری کورد لە کۆی گشتیدا ٢٤-٢٧ ملیۆن دەبێ. کوردستان بەقەبارەی فەرەنسا دەبێ. بەشی زۆری کوردستان دابەشکراوە لە نێوان تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا، لەگەڵ جەند ناوچەیەک لە کۆمارە قەفقازییەکانی  سۆڤێەتی جاران. ئەو سنوورانەی کە کوردستان دابەشدەکەن سنووری دەستکردە کە دژ بە ئیرادەی گەلی کورد کێشراون، بە بپێی بەرژەوەندی ئیمپریالیزم دانراون. ئەم سنوورانە لادێ و شارۆچە و هەتاکوم خێزانیشی دابەشکردوە.

 کورد یەکێکە لە کۆنترین گەلانی ڕۆژهەڵاتی نزیک. ئەوان نزیکەی ٢،٥٠٠ ساڵ لەو ناوچەیە کە ناسراو بە کوردستان ژیاون. زۆر پێش کەیشتنی تورکەکان. ئەوان زمانی خۆیان هەیە. یەکێک لە بەربڵاوترین زاراوەکان کورمانجییە. ئەم زاراوەیە ٦٠%ی کورد پێی دەدوێن. و ٩٠% ئەو کوردانە کە لە تورکیان بێێ دەدوێن. زاراوە سەرەکێکەی دیکە، سۆرانی ٢٥%ی کورد پێی دەدوێن، بەزۆربەیان کوردی ئێران و عێراق. ئەدەبیاتێکی فراوان لە زمانی کوردیدا هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دەیەمی زاینی. زۆرینەی کورد مۆسوڵمانن، نزیکەی ٧٥%یان سونی و ١٥%یان مۆسوڵمانی عەلەویین.

کورد ڕۆڵیکی گرنگیان هەبوو لە مێژووی کۆنی ناوچەکە. بەپێی سەرچاوەکانی عەرەب و ئەرمەن کورد چەند دەوڵەتێکی گرنگیان دامەزراند لە سەردەمی ئیسلامی لە نێوان سەدەی دەیەم و سیازدەیەم. هەروەها لە ڕابردووە دوورەکانیشدا سوڵتان سەلاحەدین (Salâh al-Dîn) کوردێکە کە دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەیوبەی بوو، کە میسر و سوریا و کوردستان دەگرێتەوە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە مێژوودا.

تورک، کە ڕەگیان دەگەڕیتەوە بۆ ئاسیای ناوەڕەاست، دوای ماوەییەکی زۆر گەیشتنە ئەوەی کە ئێستا ناسراوە بە تورکیا، دوای سەدەی یازدەیەم، و دەوڵەتی سەلجووقی پاشان عوسمانییان دامەزراند. ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و فارسی شەریان لە سەر کوردستان کرد. میرەکانی کورد، لەم کاتەدا، توانیان هەنێ خۆبەڕێوەبردنیان دەسکەوێت بەوی کە هەر جارێک لەگەڵ یەکێکان بوەستن. بەهەرچۆنیک لە ساڵی ١٦٣٨، کوردستان بە فەرمی دابەشکرایە نێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و فارسی لە پەیاننامەی قەسری شیرین. لەوەودوا کوردستان نێچیر بووە بۆ زاڵبوونی دەرەکی

خیانەتی ئیمپریالیزمی فەڕەنسایی و بەریتانیایی

لەسەرەتای سەدەی نۆزدەیەم کورد هەوڵیان دا بۆ یەکپارچەیی و سەربەخۆیی کوردستان، بەڵام هەمیشە شکستیان هێنا. بەڵام لەکۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا پرسی کورد دووبارە سەری هەڵدایەوە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هەرەسی هێنا و ئەو ناوچانەی کە پێشتر دەستی بەسەردا گردبوون بوون بە جەند دەوڵەتێکی نوێ. لە (١٩٢٠)دا پەیماننامەی (سێڤرس)، لەلایەن تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانەوە واژۆ کراوە.

لە ماددەی 64ی پەیماننامەکەدا هاتووە: “ئەگەر لەماوەی ساڵێکدا گەلی کورد لەو ناوچانەی کە لەماددەی 62دا پێناسەکراوە (ئەو ناوچەیەی کە بەکوردستان ناسراوە) دەبێ… زۆرینەیان ویستی جیابونەوە لە تورکیا دەرخەن، وە ئەگەر ئەنجومەنی (کۆمەڵەی نەتەوەکان) بڕیاری دا کە ئەم گەلە توانای سەربەخۆیی ئاوای هەیە و پێشنیاری ئەوە دەکات دەبێت پێیان ببەخشرێت، تورکیا بەوەش ڕازیە ڕاسپاردەیەکی لەو شێوەیە جێبەجێ بکات و دەستبەرداری هەموو ماف و ناونیشانێک بێت لەسەر ئەو ناوچانە.”

تورکیا لەسەرەتا سنوورە نوێیەکانی وەک ئەوانە پێناسە کرد کە “ئەو ناوجانەی کە بەزۆرینەیی کورد و تورک نیشتەجێ کراون”. نزیکەی 70 پەرلەمانتاری کورد لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نیشتمانی مەزن ( Great National Assembly) لەئەنقەرە ئامادەبوون و بەفەرمی وەکوو “پەرلەمانتاری کوردستان” دیاری کرابوون. نوێنەری تورکیا، عسمت پاشا، ڕایگەیاند لە ئیمزاکردنی پەیماننامەی لۆزان لە ساڵی 1923 کە، “کورد کەمینە نییە بەڵکو گەلە؛ حکوومەتی ئەنکەرە وەکوو چۆن حکوومەتی تورکە هەروەها هی کوردە”.

ئەوە هەمووی بۆ ئەوەی کورد لە تورکیا دووبەرەکی بکەن . هەردوو پەیماننامەی سێرڤ و لۆزان لە ڕۆژی واژۆکردنیانەوە پووچەڵبوون. ئیمپریالیزمی فەڕەنسایی و بەریتانیایی هیچ نیازی ئەوەیان نەبوو کە ڕێگە بە کورد بدەن کە دەوڵەتی خۆی هەبێت. لە بینای دەوڵەتی تورکیای هاوچەرخدا هیچ جێگایەک بۆ کورد نەبوو.  ئیمپریالیزمی  بەریتانیایی پەیماننامەی سێڤی تێگدا و دەستی بەبڵاوکردنەوەی هێزی ئاسمانی (RAF) (Royal Aircraft forces ) (هێزی ئاسمانی شاهانە)  دژ بە قەڵاکانی کورد لە شاخەکانا کرد.

دواتر نکۆڵی لە بوونی کورد کرا. زمانی کوردی، پراکتیزەکردنی کولتووری کورد، تەنانەت چەمکەکانی “کورد” و “کوردستان” قەدەغە کران. ماددای ٣٩ی پەیماننامەی لۆزان، کە بەپێی ئەو ماددەیە هاوڵاتیانی تورکیا مافیان هەبوو بەئازادانە زمانی تایبەت بە خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەکاربێنن، پێشێل کرا و زمانی کوردی لە سیستەمی پەروەردەیی و میدیای چاپکراودا بە تەواوی قەدەغە کرا. قسەکردن لەسەر کورد و ڕەخنەگرتن لە چەوساندنەوەی ئەوان بەتاوانێکی قورس و بە شێوەیەکی گەورە سزا دەدرا.

خیانەتی کورد لەلایەن ئیمپریالیزمی بەریتانیایی و فەرەنسەییەوە لە پەیماننامەی لۆزاندا بەرجەستە بوو، واژۆ کرا لە ٢٤ی تەمووزی ١٩٢٣ و ناوچەکەی پارچە پارچە بەشکرد لە نێوان تورکیا، ئێران و عێراق، بەبێ هیچ ئاماژەیەک بۆ کورد. بۆیە ئەو ناوچانەی کە بەشێ بوون لە ئیمبراتۆریەتی عوسمانی جارێکی دیکە هەڵکۆڵرانەوە. بەشێکیان لە ولایەتە فرنسایی و بەریتانیایییەکان خۆیانگردەوە، کە دواتر سوریا و عێراق هاتنە دی. گەورەترین ناوچەی کوردستان لە ناو تورکیا مایەوە.

لە ئەنجامدا لە ساڵی 1925دا لە باشووری کوردستانی تورکیا شۆڕشێکی بەرفراوان ڕوویدا و دوو ساڵ دواتر بزووتنەوەیەکی بەرخۆدان پەرەی سەند کە سێ ساڵ لە باکوور و ڕۆژهەڵات بەردەوام بوو. ئەم شۆڕشانە بە زەبری سوبای تورکیا کوشرانەوە. بەڵام تەنها دوای شەڕێکی سەخت و زیانی قورس. پاشان حکومەتی تورکیا زنجیرەیەک ڕێوشوێنی بەئامانجی هەڵمژینی کورد بۆ ناو گەلی تورکیا و ناسنامەی نەتەوەیی و کلتوری جیاوازیان بسڕێتەوە. لەهەمووی کرنگتر، خوێندنی زمانی تورکی بەناچاری کرا و کورد بەفەرمی بە “تورکی شاخاوی” ناسرا.

ئەم زوڵمکردنە بووە هۆی سەرهەڵدانی زیاتر، گەورەترینیان لە ئارارات لە ساڵی 1930 و لە دێرسیم لە ساڵی 1938دا ڕوویدا. حکوومەتی تورکیا جەنگی لەسەر کوردستان بەرپاکردەو لەسەر بنەمایی هەمیشەیی. لە ١٩٧٩وە تورکیا فەرمانڕەوایی کوردستان دەکات لە ڕێگەی یاسای سەربازیەوە، باری فریاکەوتن و جەنگێکی پیس.

هەتاکوو ئەمڕۆ کورد لە تورکیا وەکوو کەمینە پێناسە نەکراون جونکە کەمینەکان مافی فێرکردنی زمانی خۆیان هەیە. لە ساڵی ١٩٩١دا قەدەغەیەکی حکوومەتی سەربازی تورکیا لەسەر بەکارهێنانی زمانی کوردی لە ژیانی ڕۆژانە لابراوە، بەڵام کوردی هێشتا لە پەخش و ڕێکبەندە پەروەردەیی و سیاسیەکاندا نایاساییە. دۆسەیەکی دادگا بۆ قەدەغەکردنی پارتە سەرەکێکەی کوردەکانی تورکیا لەم ساتەدا لەپێشڤەچووندایە. تەنانەت بەرگریکردن لەمافەکانی کورد بەشێوەیەکی ئاشتیانەش بەتاوان دادەنرێت.

نەهامەتییەکانی گەڵی کورد لە عێراق و ئێراندا

کوردانی عێراقش ڕووبەروی ستەم لێکردن بوونە لە جەنگی جیهانی یەکەمەوە. لە ساڵانی ١٩١٩-١٩٢٣دا ڕاپەڕینیان ئەنجام دا، و دووبارە لە ساڵی ١٩٣٣ و دواتر. مەزنترین ڕاپەڕینی کورد لە ساڵی ١٩٦١دا دەستیبێکرد هەتاکوو ١٩٧٠دا مایەوە. فەرمانڕەواکانی عێراق بە فەرمی ناسنامەی کوردیان ناسیەوە دوای ڕووخاندنی پاشایەتی لە ساڵی 1958. بەڵام ململانەێیەکی بەردەوام هەبوو لەنێوان دەوڵەتی عێراقدا، بە شێوەیەکی زیاد مەرکەزی و تۆتالیتار لەو کاتەی حیزبی بەعس هاتە سەر حوکم لە ١٩٦٨دا، و کوردیش لەگەڵ نەریتە خێڵەکییە شاخاوییەکەیان و گەشەسەندنی خۆئاگایی بۆ ئەگەری بوون بە نەتەوە.

لە ١٩٧٠دا حکوومەتی عێراق گەیشتە “ڕێکەوتن” سەبارەت بە هەرێمێکی سەربەخۆ. بەڵام ئەمە تەنانەت تاکتیکێکی وەستان بوو لەلاین بەغداوە کە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی پشتگوێ خست، بۆیە جەنگێکی نوێ دەستیپێکرد لە ساڵی ١٩٧٥دا کە هەتاکوو ١٩٩١ مایەوە. ئێران پشتیوانی کوردی عێراقی دەکرد. وەک هەمیشە، ئێران پشتیوانی کوردی عێراقی دەکرد لە هەمان کاتدا کوردی خۆی دەچەوساندەوە. سەدام حوسێن، لەژێر فشاردا، لەسەرتادا وازی ‌هێنا لە چەند ناوچەیەک بۆ ئێران. دووایی، هەتاکوو ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە، شەڕی هەشت ساڵی وێرانکاری دەستپێکرد کە ناوچە کوردێکانی عێراقی وێران کرد. بە بەکارهێنانی ئەو پاساوەی کە هەندێک لە فراکسیۆنە کوردییەکان لە شەڕی 88-1980ی ئێران و عێراق پشتگیری ئێرانیان کردبوو، کاردانەوەی سەدام حوسێن بە کیمیابارانی لادێ و هێرشکردنە سەر جۆتیاران و کوشتنی هەزاران کورد.

سەدام حوسێن تووشی دۆڕاننێکی گەورە بوو لە جەنگی گەنداوی ١٩٩١دا (Gulf war) و کوردیش دیسان ڕاپەڕین. لە هەمان کاتدا لە شارۆچکەکانی پیشەسازی باکوور – سلێمانی، هەولێر و کەرکوک – کە پیشەسازی نەوت تێیدا چڕبۆتەوە، ڕاپەڕین. ئیلهامیان لە شۆڕشی ئێران دژی شا لە ساڵی ١٩٧٩دا وەرکردبوو شۆراسییان دامەزراند بەڵام لەلایەن سوپایی عێراقەوە تێکشێنرا، و ئیمپریالیزمی رۆژاووایی هیچی نەکرد بۆ یارمەتیدانیان. دووبارە، دەبینین کە کورد بشتی بە بەرژەوەندی ئیمپریالیزم بەستووە، ئەم جارەیان  ئیمپریالیزمی ئەمریکایی.

کاتێک ڕووبەڕووی ڕابەڕینە هەمان کاتێ کوردی باکووری عێراق بووە، ئیمپریالیزمی ئەمریکایی هیچی لە پاسەوانەکانی کۆماریی هەڵبژاردەی (حرس العراق الجمهوري) سەدام نەکرد، کە دواتر گواسترایەوە بۆ دووبارە داگیرکردنەوەی شارۆچکە کوردییەکان لە باکوور. ئیمپریالیستەکان سەدامیان لە دەسەڵاتدا بە بەراورد بە شۆڕشێکی سۆسیالیستی پەسەند کرد. هەرچۆنێک بێت، تەنانەت پاسەوانی کۆماریش شکستی هێنا و فڕێدرایە دەرەوەی شاری سلێمانی ناوەندی ڕاپەڕین.

گرفتەکە ئەوە بوو کە هیچ کەسێک ستراتیژییەکی ڕوونی نەبوو لەوەی کە دواتر چی بکرێت. سەرۆکەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) و یەکێتی نیشتامنی کوردستان (یەکێتی)، کە خاوەنی ڕوانینێکی ناسیۆنالیستی تەواون. نەتوانرا ستراتیژێکی چینایەتی پێش بخەن و داوای لە کرێکارانی تەواوی عێراق بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵیان یەکبگرن لە خەبات بۆ ڕووخاندنی سەدام حوسێن.

کاتێک ڕاپەڕینی کورد شکستی هێنا، ئیمپریالیزمی ئەمریکایی “پەناگە”یەکی بۆ کورد دروست کرد لە عێراق بە سەپاندنی ناوچەی “بێ فڕین” لە باکوری 36یەمین تەریب. ئەو ئاوارانەی پێشتر دەرکراون توانیویانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. بەڵام نەک پێش ئەوەی شەڕێکی نوێ لەنێوان کوردەکانی باکووری عێراقدا بکرێت. لە ١٩٩٤-١٩٩٨دا، دوو فراکسیۆنی کوردی عێراق – پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسرۆکایەتی مەسعوود بەرەزانی، و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەسەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی- جەنگیکی خوێناوییان کرد بۆ کونترۆڵکردنی باکووری عێراق. لە ئەیلولی 1998دا هەردوولا ڕازی بوون بە رێکخستنێکی دەسەڵاتێکی هاوبەش و “پەرلەمان” و “حکومەتی نەتەوەیی”یان دروستکرد.

ئیمپریالیزمی ئەمریکایی لە مۆدیلێکی گاڵتەجاڕەی ئاساییدا خەباتی گەلی کوردی لە دژی بەغدا بەکارهێناوە بۆ ئەوەی “پارێزەر”ی خۆی بەسەر باکووری عێراقدا دابمەزرێنێت. ئەم کارە نەگریسە هیچ پەیوەندیەکی بە بەرگری لە چارەی خۆنووسینەوە نەبوو، بەڵکو ئامانجەکەی پەکەوتنی عێراق بوو. ئیمپریالیزمی ئەمریکایی هێزی سەرەکی دژە شۆڕشە لە جیهاندا. ئەوە کارێکی گەمشانە و نەفامەنەبوو لە سەرۆکەکانی کورد کە بروا بەوە بکەن کە ئەم کارە بۆ ئەوە بوو بەرژەوەندیەکانیان بسەپێنێ. وەک لە زۆر بۆنەدا بینیمان بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە بالکان سەرانی بۆرژوازی نەتەوە بچووکەکان لە ژێر سایەی “چارەی خۆنووسین” وەک بکەری یەک دەسەڵاتی ئیمپریالیستی یان یەکێکی تر کۆتایی دێت.

کێشەی کوردانی عێراق هەتاکوو ئەمڕوودا ماوە. دوو فراکسیۆنەکە، پارتی و یەکێتی تەنها بوکەڵەی بەرژەوەندی ئیمپریالیستە ڕکابەرەکانی ناوچەکەن. ئەمە بەو ڕاستییەی کە ماوەی جەند ساڵێکە پەکەکە ناکۆکی هەیە لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پارتی مەسعوود بەرەزانی لە باکووری عێراق هەیە. کە دەستی بە سەر سنوورەکانی تورکیا-عێراق کردووە. بارزانی ڕەخنەی لە پەکەکە گرد لە دامەزراندنی بنکە سەربازییەکانی ناو خاکی کوردانی عێراق بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر تورکیا!

پارتی کونترۆڵی ڕێگای گواستنەوەی کاڵا نێوان عێراق و تورکیا دەکات، و سوودی لەو باجانەی کە لەسەر ئەم ڕێگایانە دانراوە وەرگرتووە. ئەمە ئەو نەوتە دەگرێتەوە کە بۆ دەرەوەی عێراق دەنێردرێت بەپێڕێزی لە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. بۆ پاراستنی ئەم کارە سوودبەخشە و هێشتنەوەی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ تورکیا سەرۆکی پارتی (مەسعوود بەرزانی) چالاکەکانی پەکەکەی ناو عێراق تێکشکاندوە. وەک نیشانەیەکی سوپاسگوزاری تورک یەرمەتی پارتییان داوە لە شەرەکەی لەگەڵ یەکێتیدا. لە ساڵی ١٩٩٧دا هێزێکی تورکی زەبەلاح هاوکاری پارتی کرد بۆ ڕێگرتن لەهێرشی یەکێتییدا.

لە دواییدا حکوومەتی تورکیا هەوڵی داوە بۆ دانانی ڕێکەوتنێک پێکەوە لە نێوان هەردوو بزووتنەوەی پارتیزانی خێڵ بنەمای هەلپەرستەکانی کوردی، پارتی و یەکێتی، لە باکووری عێراق بۆ داخستنی بنەماکانی پەکەکە.

بەبێ بنەما لە سوریا و عێراق، و بەبێ خەڵکی دڵسوز بۆ دابینکردنی خۆراک، پەناگە و گواستنەوەی چەک، بەهۆی ڕاگوێزراوکردنی بەکۆمەڵ، هێشتنەوەی چەنگی پارتیزان قورسترە لە سەر پەکەکە.

 بێ گومان هیچ لەمانە سوودی بۆ کرێکار و جوتیاری ئاسایی کورد لە هەردوو سنوورەکەدا نییە. لەهەمان کاتدا هەموو وڵاتەکە دەبێتە تووشی قەدەغەکرتنی بازرگانی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان، و کوردانی عێراق وەکوو هەموو دانیشتووانی عێراق ئازار دەچێژن.

حکوومەتی ئێران سیاسەتێکی هاوشێوەی سیاسەتەکەی تورکیای هەبوو بۆ چەوساندنەوەی کورد. لەدوای چەنگی جیهانی دووەمدا ئێران لەباکوور بە یەکێتی سۆڤێت داگیرکرابوو و لەباشوور بە بەریتانیە. کورد توانی لەو ناوچانەی کە بەدەست یەکێتی سۆڤێتەوە بوو کۆماری مەهاباد دابمەزرێنیت. بەڵام ماوەی کەم لەوەودوا هەرکە هێزەکانی سۆڤێت کشانەوە، حکوومەتی تەهران، بەیارمەتی بەریتانیا و ئەمریکا، کۆماری مەهابادی لەناوبرد.

چارێکی دیکە کە شۆڕشی ئێران (شا)ی کەوان لە ساڵی ١٩٧٩دا، کوردی پاکووری ئێران توانییان جۆرێک لە ئازادییان دەستکەوێ لەگەڵ دامزراندنی هەرێمێکی سەربەخۆ لە ناوچەکە. بەڵام ئەمەش زۆر بەردوام نەبوو. ڕژێمی نوێی مەلاکان (Mullahs) بە زەبری چەک کورد و بەرهەڵستە چەکدارییەکی لەناوبرد کە دژ بە بنچینەگری ئیسلامی کە لە ساڵی ١٩٧٩دا دەستیپێکرد و هێشتا بەردەوامە وەستایەوە.

دووڕووی ئیمپریالیزمی ئەمریکایی

ئەوەی کە حکوومەتی تورکیایی ئاگادار کردەوە ئەوە بوو کە لە ساڵی ١٩٩٠دا، ئۆجەلان کونترۆڵی بەشێکی زۆری ڕۆژهەڵاتی تورکیایی دەکرد، بەرپرسی ناوخۆی دامزراند، باجی کۆدەکردەوە و سیستەمی ناوخۆی بەرێوەدەبرد. پەرەی بە پشتگیرییەکی گشتی لەو ناوچانە کرد. ئەوەش هەڵمەتە سەربازییە دڕندەکەی حکوومەتی تورک ڕوون دەکاتەوە کە تێیدا چەندین گوندی کورد سوتاون و چەندین هاوسۆزی گومانلێکراوی یاخیبووان ئەشکەنجەدراون یان کوژراون یان بێسەروشوێنکراون. لە نێوان ١٩٩١ و ١٩٩٧دا، ١،٥٠٠ ناسیۆنالیستی کورد مردن لە چیدا تا مانگی کانوونی دووەمی ١٩٩٨ بە “تاوانی چارەسەرنەکراو” پۆلێن کرابوو. پاشان ڕاپۆرتێکی حکوومی ئاشکرای کرد کە ئەو کوشتنانە کاری دەستەی مردنە سپۆنسەرییەکانی دەوڵەت بوون.

لە هەموو ئەمانەدا دووڕوویی ئەمریکا، نەخۆش کەرە. لەو کاتەیی باسی نەهامەتییەکانی کورد دەکەن لە عێراق چاویان دادەپۆشن لەو ئەستەم و زوڵمەی کە کوردی تورکیا تەیجێژێت. تەنانەت ڕێگە بە سوپای تورک دەدەن بچنە ناو خاکی عێراقەوە بۆ ئەوەی پەکەکە تاڵان بکەن، سەرەڕای ئەوی ناسراوە بە بارێزکاری کوردی باکووری عێراق لە سەدام حوسێنی “شەیتان”.

لەبەر ئەوەی عێراق و ئێران بە ڕکابەری ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دانراون، ئیمپریالیزمی ئەمریکایی ئامادەیە هەندێک یارمەتی سنوردار بۆ کەمایەتییە کوردەکان لەم وڵاتانەدا بدات. بۆیە ناسیۆنالیستەکانی کوردی عێراق بە “جەنگاوری ئازادی” ناو دەبرێن لە کاتێکدا  ناسیۆنالیستەکانی کوردی تورکیا بە “تیرۆریست” ناو دەبرێن. ڕاستە کە کوردی عێراق بە شێوەێکی دڕندانە ستمیان لێکرا. سەدام حوسێن تەنانەت چەکی کیمیاییشی لەدژییانی بەکارهێناوە و هەزارانی لێیان کوشت. بەڵام حکوومەتی تورکیا ئەوە ٣٠ ساڵە چی دەکات لە ڕۆژهەڵاتی باشووری تورکیا دژ بە کوردی ئەو ناوچانە؟ ئەفسەرەکانی تورک لەنێوان ٢٠٠،٠٠٠ و ٣٠٠،٠٠٠ خەڵکی بێ سەروشوێن کردووە، نزیکەی نیوەی سوپای تورکیا لە کردارەکانیدا دژی جوداخوازەکانی کورد، هێزێکی بەردەوامی نزیکەی ٥٠،٠٠٠ لە ڕۆژهەڵاتی باشووری تورکیا سەپاندووە.

کورد لە تورکیادا

بەشی زۆری کوردستان لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان و ناوچەییوە نزیکەی نیوە لە کۆی گشتی دروست دەکات، لە ناو تورکیادایە. ئەم بەشە سێیەکی تورکیا لە خۆی دەگرێتەوە. نزیکەی ١٣ ملیون کورد لەناو تورکیا دەژێن، ٨ بۆ ١٠ ملیون لە ئێران، ٥ ملیون لە عێراق و ١.٥ ملیون لە سوریادا.

سێیەکی ئەو کۆچبەرە کرێکارانەی کە لە ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵی ڕابردوودا توکیایان بەچێ‌ ‌هێشتوە و پەنایان داوەتا وڵاتە ئوروپایییەکان کوردن. ئەگەر ئێمە ژمارەی کوردی تورکیا و ناوچەکانی دیکەی کوردیستان کە ڕایانکردووە بۆ ئەوروپا لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی هۆکاری ئابووری و سیاسییەوە بووە، ژمارەیی کورد لە وڵاتە ئوروپایییەکان دەگاتە ١ ملیون.

لە نزیکەی 10 بۆ 12 ملیۆن کورد کە لە تورکیا دەژین لەسەدا 70 بۆ 75 ئێستا بە زۆری لە گەڕەکەکانی ئەنقەرە و شارەکانی دیکەی ڕۆژاوای پایتەخت دەژین، لەگەڵ ملیۆنان کرێکاری تورکدا دەژین. سەدان هەزاری دیکە ڕۆشتوون بۆ شارەکانی کوردستان یان زۆر جار بە نایاسایی کۆجبەرن بۆ ئوروپا. لەوانەی کە لادێکانیان بە جێ هێشت ٥٦٠،٠٠٠، بەپێی خەمڵاندنێک کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە پەسەندکراوە، بەزۆر لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە چۆڵکراون. (هۆی چۆڵکردن ئەوەبوو کە سەرچاوەکانی ببڕن پەکەکە بکەن، لەوانە خواردن و ئەو پیاوانەی کە لەوانەیە بەشداری بکەن). بەپێی سەرچاوەکانی حکوومەتی تورکیادا، ٨٠%ی ئەو لادێنشینانەی کە نیشتەچیی شار کراون بێکارن.

ڕۆژنامە نووسێک لە (The Guardian) هاتبووە لادێیەک لە ڕۆژهەڵاتی باشووری تورکیادا لە سەرەتای ساڵدا و سەبارەت بە دۆخی کورد ڕایگەیاند:

“پیاوانی گوندی (Kalkun) لە ڕۆژهەڵاتی باشووری تورکیادا هەموو ڕۆژێک لە چایخانەدا کۆ دەبنەوە…

گوندەکەیان زیاتر لە ٦ ساڵ لەمەوپێش سووتێنرا و چۆڵکرا لە لایەن سوپای تورکیاوە، لە کاتی توندی شەڕەکەی دژی پەکەکە، بزووتنەوەی جوداخوازی کورد. چایخانەکە لە ناوەڕاستی شارە قەڵەباڵەخەکەی دیاربەکرە، لادێنشینەکان مشتێکن لە خەرمانی کۆجبەران کە بە زۆر دەشتی دەوروبەری شارەکەیان بەجێ هێشتوە.

توندی شەڕەکە کەمیکردوە لەو کاتەوەی کە دەیان هەزار سوپا ناوچەکەیان بڕکردوە، بەڵام هەستی لەجێچوون هێشتا بەهێزە. ناکۆکی هێشتا لە مێشکی فڕێدراوەکاندا دەسووتێ.

پیاوێکی خەمبار وتی ‘ئێمە هەموومان دەرکراوین، و هیچ کەسێکیش کارێکی هەمیشەیی نییە. هەندێکمان هەوڵدەدەین شت لەسەر جادە بفرۆشین؛ تەنانەت هەندێک سوا دەکەن” (The Guardian, January 2,1999)

پشتیوانی جەماوەری بۆ پەکەکە

تەنیا بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە دەتوانین تێبگەین چۆن پەکەکە، چالاکترین بزووتنەوەی شەڕکەری ناسیونالیستی کورد لە تورکیادا، توانی وەک هێزێکی جەماوەری لەباشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەربکەوێت. پەکەکە هەزاران کوردی تورکیای لەپشتە.

بێ گومان ئێمە ناتوانین چاوپۆشی بکەین لە بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی لەشارەکان، یاخود کوشتنی هەر کەسێک کە پابەندی بڕیارەکانی پەکەکە نابێت. ئەم کارانە سوودی بە گەلی کورد نەبەخشیوە. بەپێچەوانەوە بوون بە سکاندڵێک بە دەست جەنەڕاڵەکانی تورکیا کە دەتوانن ئەم کارانە بکەن بە بەهانە بۆ هەڵمەتی سەربازی خۆیان، دژی کورد و بەتایبەتی دژی پەکەکە.

ئامانجی کرێکاران و جوتیارانی کورد دەبی یەکگرتن بێ لەگەڵ کرێکارانی تورکیا دژی دوژمنی هاوبەش، کە سەرمایەداران و خاوەن زەوییەکانن کە فەرمانڕەوایی تورکیا دەکەن. ئەمە ناتوانرێت بە هەڵمەتەکانی تەقینەوە تیرۆریستییەکان ئەنجام بدرێت. ئەوان دەبێ کرێکارانی تورکش‌ بهێننە لای خۆیان  کە ئەوانیش لەلاین ڕژێمی تورکیاوە ستەمیان لێکراوە. ئەمە ئێستا زەروورترە ئەگەر ئەو کوردانە ڕەچاوبەکەین کە بە ملیۆنەها کراون بە پرۆلیتاریا و لە شارەکانی ئەنقەر و ئێستەنبول دەژین شانبەشانی کرێکارانی تورکەوە. ئەوان لەهەمان کارگە و وۆرکشۆپدا کاردەکەن. چارەسەری کێشەکانی کورد لە تێکۆشانێکی هاوبەشدایە لە دژی ڕژێمی چەوسێنەری تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ کرێکارانی تورکیاوە.

لەسەرتادا پەکەکە ڕایگەیاندبوو کە ئامانجی تەنانەت جیابوونەوەی ناوچە کوردییەکانی تورکیا نییە، بەڵکو دانانی وڵاتێک کە هەموو کورد لەخۆ بگرێ، کوردی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریاش. هیچ ڕژێمێک لەو ناوچەیە ڕێگا بەمە نادات و، ئیمریالیزمی ڕۆژاوواییش ئەمە قەبوڵ ناکات. هەموو ڕژێمەکانی ناوچەکە ئامادەن پشتگیریەکی سنووردار بە هەندێک گروپی ناسیونالیستی کورد بدەن، کاتێک بۆ قازانجی خۆیان دەگونجێت، بەڵام قەد نایەڵن دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ دروستبکرێت.

ناکۆکییە نێو ئیمپریالیستییەکان

ئەو پشتگیرییەیی کە ڕژیمەکانی ناوچەکە دەیدن بەم بزوتنەوە ناسیونالیستەی کورد یان ئەوەکە، تەنانەت لەبەر سوودەکانی خۆیانە. ڕژێمی عێراق پشتگیری لە فراکسیۆنی جۆراوجۆر لە کاتی جۆراجۆر کرد، ئێرانییەکانیش بەهەمان شێوە، سورییەکان و تورکەکانیش. بەڵام یارمەتیدانی ئەوان بۆ دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ، مانای وایە دروستکردنی پێشینێک کە وا لە کوردی خۆیان بکات کە داوای جیابوونەوە بکەن. ئەمە دەرەنجامەکەی تێکشکاندی عێراق و تورکیا دەبێت. لەمەدا ئێران سوود وەردەگرێت. ئەمەش ئەو یارمەتییە کەمەی کە کوردی باکووری عێراق لە ئیمبریالیزمی ئەمریکایی وەریدەگرێد ڕووندەکاتەوە، بەڵام نایەڵێ دەوڵەتی خۆیان دروست بکەن چونکە ئەمە فشارێکی زۆر دەخاتە سەر تورکیا کە لەوانەیە لەنێوانیدا تێکشکێنرێت.

لەبەر ئەمە گەلی کورد نابێت بڕوا بە هێچ هێزێکی ئیمبریالیزمی بکەن کە لەوانەیە بە شێوەیەکی خولی وا دەرکەون کە لەگەڵ پرسی ئەواندان. ئەوان تەنانەت وەکوو گۆڕانکارییەکەی بچووک لە مانۆرەکانی خۆیاندە لە ناوچەکەدا بەکاریان دەهێنن.

نەوت بەشێکی گرنگە لە ناکۆکیەکە. بەشێکی زۆری سەرچاوە نەوتییەکانی عێراق لە کوردستانە. بەشێک لە سەرچاوە نەوتییەکانی ئێرانیش هەر لە کوردستانایە، لە دەوروبەری کرماشاندا. سەرچاوە نەوتییەکان تورکیا بە گشتی لە کوردستانایە (لە ناوچەکانی دەوروبەری بەتمان، دیاربەکر و سەمسوور). سەرچاوە نەوتییەکانی سوریاش هەر لە کوردستانایە، لە دەوروبەری جزیردا. ناوچەکانی کوردستان دەوڵەمەندیشن بە سامانی کانزایی وەک ئاسن، مس، کرۆم، خەڵوز، زیو، زێڕ، یورانیوم و فۆسفات.

و هەروەها پلان دانراوە بوو نەشەکردنی نەوتەجاڕەگەلێک لە حەوزی قەزوین. جۆن ئەم نەوتە بگوازرێتەوە؟ پێشنیاری بۆڕی نەوتی نوێی جوراوجۆریش ڕەچاو دەکرێت. دانەیەک لەم بۆڕیانە لەنێو کوردستانی تورکیا یان نزیک لێی دەبەڕێت و، نەوت هەڵدەگرێت لە ئازەربایجان و وڵاتانی یەکێتی سۆڤێتی جاران کە نەوتی قەزوین بەرهەم دێنن بۆ تێرمیناڵێک لە شاری (جیهان)ی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوین.

ئەمە هۆکارێکە بۆ ئەوی چینی دەسەڵاداری تورکیا دەست لە کونترۆڵکردنی ناوچەکە بەرنەدات. هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە بۆرژوازی تورکیا ئاواتی گەورەیان هەیە لەدوای ڕووخاندنی یەکێتی سۆڤێتەوە، بەتایبەتی بەرەو ڕۆژهەڵاتییەوە. ئاواتی لکاندنی نەوتەجاڕەگەلەکانی باکووری عێراقیان هەیە. ئەوەش لە ناوچە کوردییەکانە. لەڕاستیدا پەلاماردانی عێراق، لەو کاتەی کە تاڵانکردنی پەکەکە ئاساندەکات، پاساوێکیش بۆ ئامادەبوونی سەربازی لە باکووری عێراق دادەنات. بوونی ناوچەی بێ فڕین لە باکووری عێراق لەلاین ئیمبریالیزمی ڕوژاوایییەوە، خزمەتی تورکیا دەکات بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.

سوریاش ئاواتی خۆی هەیە. بەڵام لاواز کراوە بە هۆی ڕووخاندنی یەکێتی سۆڤێتەوە، هاوپەیمانی پێشووی. ئەگەر یەکێتی سۆڤێت وەکوو هێزێکی گەورە بمایاوە،  بە ئەگەرێکی زۆرەوە تورکیا نەیدەتوانی هەڕەشەی شەڕ لەسەر سوریا بکات ئگەر ئۆجەلان دەرنەکات. حکوومەتی تورکیا لەژێر هەڕەشەی شەڕ، ئەسدی سوریای ناچار کرد بشتیوانییەکەی بۆ پەکەکە تەواو کات.

پەکەکە بە ناچاری وازی لەو ئاسانکارییانەی کە ئەسد بۆیانی دابین کردبوو لە سوریا و دۆڵی بیقاع کە لەژێر کۆنترۆلی سوریایە لە لوبنان. ئەمە ڕیسواییبوو بۆ ئەسەد.

ناکۆکییەکی لەمێژینەی نێوان سوریا و تورکیا لەسەر پارێزگای خەتای تورکیا لەسەر سنووری سوریا هەیە. ئەوە دانەیەکە لەو هۆیانەی کە بۆچی سوریا هەتاکوو تشرینی یەکەمی 1998 پشتگیری پەکەکەی دەکرد بۆ شەڕکردن لەگەڵ حکوومەتی ئەنقەرە (بێ گومان لەهەمان کاتدا یەک ملیون کوردی لە باکووری سوریای بێ دەنگ کردبوو). ئەو گەمەی هێزە کە لە ناوچەکەیا دەکرێت ڕووندەبێتەوە کاتێک دەزانرێت کە لە دوای مانگێک لە خۆبەدەستانەوەی بۆ تورکیا، ئەسەد بەڵێنی یارمەتی سەربازی لە ڕووسیاوە وەرکرد.

ئیمبریالیزمی ئەمریکایی زۆر نیگەرانە لە دۆخی تورکیا چونکە لە دوای ئیسرائیل ئەو هاوپەیمانە سەرەکییەکەیەتی لە ناوچەکەدا. ئەو چەند ساڵە ناکۆکێک لەنێوان تورکیا و یۆنان دەکوڵیت. ئاواتە ئیمبریالیزمییەکانی چینی دەسەڵاتی تورکیا گرژی زیاددەکات لەگەڵ سوریا، عێراق و ئێران. ئەمە ڕوونی دەکاتوە کە بۆچی تورکیا لەم کاتەدا هاوپەیمانێکی ڕاستیە لەگەڵ ئیسرائیل. ئیسرائیل چەک دەدات بە تورکیا و تورکیا ڕێگەی بە ئیسرائیل داوە تاوەکوو ئۆپەراسیۆنی مەشقی ئاسمانی بەسەر خاکی تورکیادا ئەنجام بدات.

لەم هێڵەدا ئەمریکا پشتگیری تورکیا دەکات. لەڕاستیدا فشاری ئیمبریالیزمی ئەمریکاییبوو کە یۆنانی ناچارکرد ئۆچەلان تەسلیمی تورکیا بکات. ڕووسیاش بەباشی سەیری وەزعەکە دەکات، لەگەڵ هاوپەیمانە مێژوویەکانی، سوریا و عێراق وەک پێشتر بینیمان.

تێکۆشانی پەکەکە لە سەختیدا

ئەو هێرشە سەربازییە گەورەیەیی کە لە لایەن سوپای تورکەوە دەکرێت، لەگەڵ ئەو فشارە زۆرەی کە لەسەر پەکەکە هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بنکەکانی لە سوریا،  ئێستا بەو مانایە دێت کە پەکەکە لە ڕووی سەربازییەوە لە پاشەکشەدایە. بەڵام وەزعەکە پێش گردنی ئۆجەلانش‌ هەر وابوو. لەڕاستیدا، گاڵتەجارییە کە ئۆجەلان داوای “جارەسەرێکی سیاسی” دەکرد بۆ ناکۆکێکە. پەکەکە خۆی بە نموونەی باکووری ئێرلەندا، فەلەستینێکان و ڕێکخراوی ئیتای باسک بەسەندبوو کاتێک، بۆ دووەم جار ئاگربەستێکی یەکلایەنەی ڕاکەیاند لە ئەیلولی 1998دا.

ئۆجەلان وازی لە بانگ کردن بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ هێنا و داوای لە یەکێتی ئوروپایی و حکوومەتە ئوروپییەکان کرد کە ڕێگە بە خۆبەڕێوەبەرییەکی سنوردار بدەن بۆ کوردانی تورکیا. ئەمە ئەو شێوەیە نییە کە چاوەڕوانیبی لە سەرکردەیەکی کۆمۆنیستی ڕاستەقینە هەڵسوکەوتی پێ بکات. تۆ ناتوانی جاوڕوانی یارمەتیدانێکی ڕاستەقینە بیت بۆ کوردی ستەملێکراو لەلاین بۆرژوازی ڕۆژاوایی ئەوروپاوە. یەکێتی ئوروپایی پەیوەندی بازرگانی گرنگ لە ڕووی ئابوورییەوە لەگەڵ تورکیادا هەیە و پلان دادەنێت بۆ هێنانی بۆ ناو یەکێتییەکە لە قۆناغی دواترە. حکوومەتە ئوروپایییەکانن کە ئەو چەکانەی کە پیاو و ژن و منداڵی کورد دەکوژێت دابین دەکەن بۆ تورکیا.

پێشتر لە تشرینی دووەم کاتێک ئۆجەلان هەڵات بۆ ئیتالیا و داوای پەنابەرێتی دەکرد، گۆڤاری The Guardian ئەمەی ڕاگەیاند ” ‘من هاتم بۆ ئیتالیا تاوەکوو ڕێگا بدەم بۆ جارەسەرێکی سیاسی’، ئۆجەلان لە ویب سایتی پەکەکە ڕایگەیاند ‘من دژی هەموو جۆرە تیرۆرێکم هەتاکوو ئەگەر لە خۆمانەوە دەرچووبێت. من ئامادەم هەموو شتێک بکەم کە بتوانم تاوەکوو ئەوی دەسبەچێ ڕابوەستێندرێت’. هەرچەندە سەرۆکی ئیتالیا و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پێشنیاری ئەوەیان کردبوو کە هاتنی ئۆجەلان بۆ ئوروپا ئاسانکارییەک دروستدەکات بۆ چارەسەرکردنی  کێشەی تورکیا لەگەڵ کوردا، ڕوونە کە ئەنقەرە قەد گفتوگۆ لەگەڵ کەسانێک ناکە کە بێیان دەڵیت ‘بکوژە خوێنخۆرەکانی پەکەکە’ “. (The Guardian, 25.11.98).

لەشگری تورکیا ئامادە نییە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتیزانانی پەکەکە. ئەوان هەڕەشی جەنگیان لە سوریا کرد و، لەدژی کوردان هێرش دەکەن. گردنی ئوجەلان متمانەی ئوانی زیاد کرد. لەدوای گردنی، لەشگری تورکیا هەزاران سەربازی ناردە ناو خاکی عێراقدا، لەگەڵ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و هەلیکۆپتەرەوە بە دوای پارتیزانانی پەکەکەدا.

سەدان دەستگیرکردن لە سەرانسەری وڵاتدا ئەنجام دراون. برا بچووکەکەی ئۆجەلان مەحەممەد ئۆجەلان کە هیچ بەیوەندیەکەی ڕوونی نییە لەگەڵ پارتیزاندا، دەسگیرکرا. ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕێبازە بێ بەزەیییەکانی سوپای تورکیایە. ئەوان دەیانەوەی ئۆجەلان لە هەموو لایەکەوە بشکێنن و ڕسوای بکەن لە جاو ئەو ملیونەها کوردەی کە چاویان لە سەر پەکەکە و سەرکردە بەندکراوەکەیانە.

لە ئێستادا لەشگرەکە ئامادە نییە بۆ “چارەسەرێکی سیاسی”. دەیەوێ کێشەکە بە سەربازیانە تواو بکات. ئەوان دەیانەوێ لە ئێمە کە بروا بەوە بکەین کە دۆزی کورد فەوتاوە. هەرچۆنێک بێت، ئەم دەرەنجامە هەڵەیەکی گەورەیە. لە ئێستادا پەکەکە لە پاشەکەشەدایا، بەڵام ئەگەر چارەسەرێکی بەردەوام نەدۆزرێتەوە کێشەکە دووبارە دەبێتەوە.

حکوومەتی تورکیا تێناگات لەوەی کە بە دوورخستنەوە جەماوەرێکان و بەزۆر کۆچکردنی کوردان گۆڕ خۆی هەڵدەکەنێ. بەم کارەدا جەماوەری کوردیان کۆکردەوە لە شارەکانە، ئەوەش ڕێ خۆش دەکات بۆ بزوتنەوەیەکی جەماوەری ڕاستەقینە بۆ هەموو کرێکارانی تورکیا، کە جیاواز لە جەنگی پارتیزانی، زۆرینەی کورد لە خۆ دەگرێتەوە. ئەوان ڕێگایان پان کردەوە بۆ خەباتێکی یەکگرووانە لە نێوان کرێکارانی کورد و تورک، شتێک کە بنمای ڕژێمە سەربازییەکە بەڕاستی دەلەرزێنیت.

چارەسەری دۆزی کورد ئەستەمە لەژێر سەرمایەداریدا، تا ئەو کاتەی کە گەلی کورد بە ستەم لێکراوی بمێنیتەوە تا ئەو کاتەی کە گەلی کورد بێ ماف  بمێنیتەوە خەبات بە خێرایی دووبارە دەبێتەوە.

هەرچەندە دەسەڵاتدارەکانی تورکیا دەیانەوێت بشتی پەکەکە بشکێنن، ئەمەیان لەگەڵ هەنێ ناسینەوە بە ناسنامەی کورد تێکەڵ کردووە. بۆ نموونە چیتر بەکارهێنانی زمانی کوردی لە ژیانی ڕۆژانەدا نایاسایی نییە، هەرچەندە ڕووژنامە و تەلەفیزیون و گواستنەوەی ڕادیۆیی بە کوردی قەدەغەیە و خوێنگای کوردیش هێشتا نایاساییە. ئەگەر ٢٠ ساڵ لەمەوپێش ئەم کارانە بکرایە، لەوانیە بەس بوونایە، بەڵام وەکوو هەمیشا، ئەمە کارێکی “Too little too late”ە بەمانای ئەوی کە زۆر کەمە و زۆر دواکەوتووە. بەیوانەێکی لا لووتانە جارێکی دیکە سەرناگرێ. لە لایەکی دیکەوە پەکەکە هیچ چارەسەرێکی گونچاو پێشکەش ناکات.

پەکەکە دیدگایەکی نێودەوڵەتی نییە و بەشێوەیەکی چینایەتی ناگاتە کرێکارن و چوتیارانی کورد. بە بێ ئەمە دەستکەوتنی پشتگیری لە کرێکارانی کورد و ڕووژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەلی کورد ئەستەمە. بە بێ دیدگایەکی نێودەوڵەتی مەترسی نەتەوەپەرستی هەر دەمێنیتوە. ئەمە لە لێدوانە نوێکەی ئوجەلان دەردەکەوێت. لەو کاتەی کە هەوڵی داوە بەرگری لە مافی کورد بکات بۆ سەربەخۆیی، پێشنیار ئەوی کرد کە تورکیا بەروە ڕۆژهەڵاتدا ببات، بەڵام ئاوا سەربەخۆیی ڕاستەقینەی کورد دەستناکەوێت: ئەمە شێوەی داواکردن لە کرێکارن و چوتیارانی ڕۆژهەڵاتی تورکیا نییە!

ئەمە ئەو بن بەستە دەردەخات کە سەرکرتایەتی پەکەکە تێدایە لەدوای ١٥ ساڵ لە پارتیزان. پەکەکە لە هەموو کات دورترە لە ئاواتی چارەی خۆنووسینی گەلی کورد. ڕاستێکە ئەوەیە کە لە شێر سەرمایەداریدا ئەو شتە موستەحیلە. بە پێی The Economist (20/2/99) کاتێک بۆجوونی ئیمبریالیزمی بەریتانیایی دەربڕی “کورد دەبێ تێبکات لەوەی کە چێگا نییە و نابێتیش بۆ دەوڵاتێکی کوردی سەربەخۆ”. و جەند ئەمۆژگارێکیش بۆ دەوڵاتی تورکیا دەدات: ” ئاشتییەکی بەردوام ڕوودەدات کاتێک کورد لە تورکیا بە تایبەتی نەک تەنها، ئەو ڕێکەوتنە دادپەروەرانەی دەدرێتێ کە تا ئێستا نکۆڵی لێکراوە” بێگومان ئەمە ڕۆڵی  ئیمبریالیزی بەریتانیایی

بە درێژایی ساڵان  و پەشەکەی لە خیانەتی بەردەوام لە ئاواتەکانی گەلی کورد پشتگوی دەخات.

چارەسەر لەژێر سەرمایەداریدا مەحاڵە

تەنها گەشە سەندێکی دوور و درێژی ئابووری، بنەما دادەنات بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد. ئەگەر ئەوەندە کار و خانوو هەبوایە کە بەشی هەموو کرێکارانی تورکیای بکردایە، بە کورد و تورکەوە، ئەگەر زیادبوونێکی جێگیر لە ستانداردی ژیانی خەڵکی ناوچەکە هەبوایە، ئینجە دەتوانرێت بوترێت چارەسەرێکی “ئاشتیانە”، “سیاسی”. بەڵام جیهان بە پێچەوانەوەیە. ٤٠% جیهان لە پاشەکەش دایە و ئەوانەی دیکە نزیکی دەبنەوە. بەتایبەتی وڵاتە دواکەوتووەکان ڕووچاری قورساییەکی زۆر خراب دەبنەوە. بێکاری لە زیادبووندایە و ستانداردی ژیانی جەماوەران لەژێر هەڕەشەیەکی بەردەوامدایە.

کوردستان بەتایبەتی ناوچەیەیەکی دواکەوتووە لە ڕووی ئابوورییەوە. خەڵک لە هەژاریدا دەژین لە وڵاتێک کە دەوڵەمەد دەردەکەوێت. هەلومەرجی داگیرکاری ڕێگربوون لە بەرەوپێشچونی وڵات. هەر قازانجێک لە کوردستان دروستکرابێت لە ناوچەکە هەڵدەقوڵێتەوە. کۆمەڵگاکە هەوچەرخ نەکراوە و، پێکهاتە دەرەبەگەکانی ڕابردوو بەتەواوی لانەدراون. پێکهاتەی خێڵایەتی لە ناوچە لادێییەکان بەردەوام بووە. کوردستان هێشتا بە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی نیمچە دەرەبەگایەتی بەڕێوەدەبرێت. چینێکی بورژوازی یاخود کرێکار بە مانای هەوچەرخ بوونی نییە. بەواتایەکی تر بورژوازی تورکیا نەیتوانییوە ئەرکی شۆڕشی دیموکراتی بورژوازیش تەواوبکات.

لە هەوڵێکیدا بۆ کەمکردنەوەی پشتگیری بۆ پەکەکە، حکوومەتی تورکیا باسی پێداویستیکرد بۆ ڕێگای زیادتر، مەکتەبی زیاتر و ئاسانکاری تەندروستی بۆ باشووری و‌ڵات. بۆیە بیرۆکەی “برۆژەی ڕۆژهەڵاتی باشووری ئاناتوڵ”ی دەرهێناوە. ئەم بیرۆکەیە بۆ گەشە سەندنی ڕۆژهەڵاتی باشووری تورکیایە. پلانەکە خەرجی ١.٨$ ملیار لە بوارەکانی گواستنەوە، ئاسانکاری تەندورستی، پەروەردە، پەیوەندی، کانزایی، پیشەسازی و گەشتیاری لە خۆ دەگرێت. بەڵام ناسیۆنالیستە کوردەکان زۆر گەشبین نین. وەبەرهێنانی دەرەکی ناتەواو هەیە و زۆرێک لە  بازرگانانی تورکیا گومانیان هەیە کە قازانج بەخش بێت.

پەبێی ڕابۆرتێکی The Financial Times، “سەرکردە بازرگانییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی دواکەوتووی تورکیا تەنیا دەتوانن ژمارەی ئەو کاتانە بژمێرن کە حکوومەت بەڵێنی داوە پەرە بە گەشەسەندنی ئابووری بدات لە ناوچەکەدا”.  بولیت ئەجاوید، سەرۆک وەزیرانی کاتی،  ‘هێرشێکی وەبەرهێنان’ی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی پشتگیری کوردە ناڕازییەکان بەدەست بهێنیت لەدوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان لە هەفتەی ڕابردوو، سەرکردەی بزوتنەوەی پارتیزانی پەکەکە، ئەمە هەشتەمین بەڵێنە لەم جۆرەدا لەلاین ئەوانەوە. بەڵام ڕاگەیاندەکە باسی هیچ حساباتێکی نەکرد لەسەر جەندێتی ئەو پارەیەی کە بۆ ناوچەکە تەرخان دەکرێت”. (Financial Times, 24,2,99)

لەو کاتەی کە حکوومەت “باسی” وەبەرهێنانی پارە دەکات سەرمایەداران تێدەگەن کە لە بازاڕی جیهاندا چێگا نییە بۆ گەشە سەندنی کوردستان. ئەو پارەیە لەسەر سەرکوتکردن سەرف دەکرێت نەوەکوو گەشە سەندن. شەڕ دژ بە پەکەکە ٨$ ملیار لە تورکیا دەبات.

فیدراسیۆنێکی سۆشیالسیت تاکە ڕێگایە بۆ چارەسەرکردن

هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخات کە هیچ جۆرە چارەسەرێك نییە بۆ گەلی کورد لەژێر سەرمایەداریدا. ئەی باشە چۆن ئاواتی جارەی خۆنووسینی کورد بەدەست بهێنرێت؟ تاوەکوو بەرژەوەندیەکانی چینە دەسەڵاتدارەکانی جۆراوجۆر، چینی دەسەڵاتی ناوخۆ و دەرەکی مابن، ئەوە ڕێگای چارەی خۆنووسینی کورد هەر بە داخراوی دەمێنێتەوە. سەربەخۆی ڕاستەقینە تەنها لە ڕێگای فیدراسیۆنێکی سۆشیالسیتییە بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تورکیاشەوە.

لەنێو فیدراسیۆنەکە هەموو کەمینەکان سەربەخۆیی خۆیان دەست دەکەوێت لەنێوانیانەوە، کورد. مافی ئەوەیان دەبێت کە زمانی خۆیان بەکار بهێنن و گەشە بە کەلتووری خۆیان بکەن هتد. کاتێک بەرژەوەندیەکانی سەرمایەداری و خاوەن زەویکان لابران ئینجاکوو دەتوانرێت خاوەنی وڵاتی سەربەخۆی خۆیانبن. ئەمە تاکە ڕێگایە.

هەموو ڕژێمەکانی ناوچەکە ستەم لە خەڵکی خۆیان دەکەن. لە بەرژەوەندی کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە چێنی دەسەڵاتداری خۆیان بکەوێنن. بۆیە دەبێت خەبات بۆ دروستکردنی پارتانێکی کرێکاری ڕاستەقینە  لە هەموو وڵاتانی ئەم ناوچەیە بە یەکگروویی بکرێت، ئەو پارتانەی کە بۆ یەکگرتنی چینی کرێکاری هەموو نەتەوەکان دەبێت، لەبەر خەبات بۆ سۆسیالیزم. ئەمە یۆتۆپیا نییە، ئەمە تاکە ڕێگای کردارییە.

دەبێت بوترێت کە کورد هەمیشە نزیکتر دەبوونەوە لە سەربەخۆیی کاتێک شۆڕشێکی نێودەوڵەتی ڕوویدەدات. شۆڕشی ١٩١٧ی ڕووسیا کە سیستەمی قەیسەری لەناو برد بووە هۆی کشانەوەی ڕووسیا لە ناوچەکەدا. ئەمە و ئەو شەپۆلە، لە شۆڕشی گشتی کە لەدوای چەنگ جیهانی یەکەمدا، بووە هۆی بەرزکردنەوەی دیمەنی دەوڵەتێکی کوردی، وەک چۆن لە پەیماننامەی سێڤێر بەرجەستەکرابوو. لە کاتی کشانەوەی شەبۆلەکە، شەبۆلی کاردانەوە توانی کار بگرێتە دەست و کوردی تورکیای (و نەکوو هەر تورکیا)ی تێکشکاند.

لە کۆتایی چەنگ جیهانی دووەمدا، حازربوونی سوپای ڕووسیا لە باکووری ئێران لەگەڵ بوونی بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێری لەسەر پێوەرێکی جیهانیدا، بوونە هۆکاری دانانی دەوڵەتێکی کوردی لەباکووری ئێراندا، لەدوای ساڵێک بەدەستی ئێران و بە پشتگیری ئیمپریالیزمی بەریتانایی ئەوەش تێکشکێنرا.

جارێکی دیکە، لە ١٩٧٩دا شۆڕشی کرێکارانی ئێران دژی شا، بووە هۆی ئەوەی کە کوردی باکوور هەناسەدانێکی کاتی و خۆبەڕێوەبەرییەکی دیاریکراویان دەستبکەوێت، و ناوچەیەکی سەربەخۆیان دانا، و دووبارە تێکشکێنرا کاتێک مەلا دواکەوتووەکان هاتن. ئەگەر حیزبێکی شۆڕشگێری ڕاستەقینە هەبوایە لە ئێران ئەوە، شتێکی تر ڕوویدەدا. شۆڕشێکی سۆسیالیست ئەگەری هەبوو لە ئێران. ئەم شۆڕشە دەبووە هۆی ئەوەی کە خۆبەڕێوەبەری بە کورد بدارایە لە باکوور. ئەمەش ئیلهامی بە کرێکارانی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەخشی. دەبووە سەرەتای شۆڕش لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و، لەو چوارچێوەیەشدا دەکرا پرسی کورد و سەرجەمی کەمینەکانی ناوچەکە چارەسەر بکرایا.

ئەمە دیشانی دەدات کە بە درێژایی مێژوو دۆزی سەربەخۆیی کورد بە پەیوەندییەکی توندوە بەستراوەتە بزوتنەوە مێژووییەکانی کرێکارانی ئەو ناوچەیە و هەموو جیهان.

ئێمە دەبێت خۆمان لە ڕوانگەی شەپۆلێکی نوێبوونەوەی خەباتی چینایەتی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بناغە بکەین. تەنیا بەم شێوەیە دەتوانین ئەگەری ڕووخانی ئەو ڕژێمە چەوسێنەرانە ببینین کە بەسەر ناوچەکەدا زاڵن و، لەو جوارچێوەیشدا ئەگەری جارەی خۆنووسین بۆ هەموو کەمینەکانی ئەم ناوچەیەدا.