زەمینلەرزەکەی تورکیا – سوریا: کارەساتێک لە چاوەڕوانی ڕوودانیدا!
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی فێبریوەری ٢٠٢٣، زەمینلەرزەیەکی وێرانکەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاند، زەوی هەڵتەکاند و باڵەخانەکانی کردە داروپەردویەک. زەمینلەرزەکە بە گوڕی ٧.٨ پلە و ناوەندەکەی تەنها لە ڕۆژئاوای غازی عەنتاب لە ناوچەی ئەنادۆڵی تورکیا، بە بەهێزترین زەمینلەرزە کە لە سەردەمی مۆدێرن دا وڵاتەکەی گرتبێتەوە هەژمار ئەکرێت. کە بە بەهێزیی ١٣٠ بۆمبی ئەتۆمیی، تا دووری گرینلاند هەستی پێکرا.