Kurdish

لەشکرکێشییەکەی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ٢٠ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد. هەر لەو کاتەوە، وڵات بەهۆی شەڕ و تایفەگەری و توندڕەوییەوە لەت و پەت پارچەپارچە بووە. بۆ کۆتایی هێنان بە ترسناکی و بەربەرییەتی ئیمپریالیزم، پێویستە خەبات بۆ شۆڕش بکەین و سەرمایەداری بڕوخێنین.

ئەمساڵ دەیەمین ساڵیادی “بەهاری بەڵاڵووک” دەگێڕین، کە نوێنەرایەتیی گەورەترین بزووتنەوەی جەماوەری لە مێژووی کیوبێک دەکات. ئەم مانگرتنەی خوێندکاران سەدان هەزار خوێندکاری کۆ کردەوە لەپێش ئەوەی ببێتە بزووتنەوەیەکی فراوانتر، کە حکوومەتە ڕق لێبووەکەی جۆن چارێست (Jean Charest) داڕووخاند. ئەم نموونەیە لە پێچەوانەیەکی ڕەبەق لە دۆخە خەماوییەکەی بزووتنەوەی خوێندکاران لە ساڵانی ڕابردوودا وەستاوە.

ئەمەی خوارەوە نامیلکەیەکی نمونەیییە، کە لەلایەن ڕەوتی نێونەتەوەییی مارکسیخوازەوە بەرهەم هێنراوە، تاوەکوو لەو بۆنە و خۆپیشاندانەی لە یەکڕیزییەکەوە لەگەڵ بزووتنەوەی لاوانی شۆڕشگێڕ لە ئێران بەڕێوە دەچێت بڵاو بکرێتەوە. هەڵوێستی ئێمە دەخاتە ڕوو کە چۆن دەبێت ئەم بزووتنەوەیە سەرۆدەرە پێشبکەوێت. بڕووخێت ڕژێمی مەلاکان! بڕووخێت ئیمپریالیزم! بڕووخێت سەرمایەداری!

لەو کاتەی بزووتنەوەی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی وڵات لە ئێران دەچێتە چوارەمین هەفتەی، هەوڵەکانی ڕێژیم لە بۆ سەرکوتکردنی تەنها ئاوا دەردەکەوێت کاریگەریی هەژاندنی پترتری جەماوەران و ڕاکێشانی توێژەگەلەی نوێی هەبێت. گەنجانی سەر خیابان و لەناو کەمپەسەکانی زانکۆ ئێستا پەیوەست بوونە بە هەزاران خوێندکارانی فێرگە و کاردارانی بازاڕ، و هەروەها توێژەگەلێکی گرنگی چینی کرێکار. هەرەزۆر بەگەم، زنجیرەیەک لە مانگرتن لە کەرتەکانی نەوت و پترۆکیمیایی دەستی پێ کردووە، کە دڵی ئابووریی ئێرانە.

قسەیەکی باو هەیە کە گوایە خەڵک ئەو جۆرە حکومەتە دەستئەخەن کە شایستەین. ئەم تێڕوانینە نادروستە، هەورەک ترۆتسکی لە کتێبە نایابەکەیدا بە ناوی (چین، حزب و ڕابەرایەتی) ئاماژەی پێئەدات . هەمان ئەو خەڵکانە ئەتوانن، و لە توانایاندایە حکومەتی زۆر جیاوازتر دروست بکەن.

لە جەرگەی وێرانکردنی ژیانی ملیۆنەها خەڵکی ئۆکراینا وەک دەرئەنجامێکی داگیرکارییەکانی ڕوسیا، پەرلەمانی ئەو وڵاتە توندترین پەلامار و لێبڕینەکان بۆ سەر مافەکانی کرێکاران لە مێژووی ئەو وڵاتەدا بەرەوپێش ئەبات. لە یەکی جوڵایەوە پەرلەمان یاسای ژمارە #5371 ی پەسەند کردووە – لە نێو چەندەها بڕگەخاڵی تر- کاتەکانی کارکردن بۆ ٦٠ کاتژمێر لە هەفتەدا زیاد کردووە، و ڕێگاش بەو خاوەنکارانە ئەدات کە ژمارەی کرێکارەکانیان لە 250 کرێکار کەمترە، کرێکاران دەربکەن، لە ئەگەری زیانگەیاندن بە موڵکەکان لە کاتی کردەوە سەربازییەکان یان نەچوونەوە سەرکاری کرێکارانی دائیمی لە ماوەی ٤ مانگدا. ئەم یاسایە بەدوای چەندین یاسای تردا هاتووە، کە مافی سەندیکاکانیان سنووردار کردووە، و گرێبەستەکانی کاتژمێری سفریان بە

...

بزووتنەوەی دژ بە ڕژێمی ئێران لەسەر شەقامەکان سەرباری سەرکوتی توندو تیژی هێزەکانی ڕژێم هەروا درێژەی هەیە. خرۆشانی جەماوەریی بە زیاد لە ١٤٠ شار، شارۆچکە، و گوندەکانی گرتووەتەوە. ئەوەی لە ناڕەزایەتی دژ بە کوشتنی کچە کوردێکی گەنج دەستی پێکرد، ئێستا بە ئاراستەی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێرانەی مەزنی گەنجان دژ بە سەرجەم ڕژێم ئەڕوا. هەرچەندە پرسیارەکە لە جێ‌ی خۆیدا ئەمێنێتەوە، کە ئایا بزووتنەوەکە لێرەوە بەرەو کوێ هەنگاو ئەنێت؟

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئەیلول، سەدان خۆپیشاندەر لە تونسی پایتەخت ڕژانە سەر شەقامەکان، ناڕەزایەتییەکان بەهۆی قەیرانی قوڵ و سەختی کۆمەڵایەتی و ئابوری، کە سەرتاپای وڵاتی گرتووەتەوە سەریان هەڵداوە. کرێکاران و هەژارانی تونس لە ژێر بەرداشی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و کەمیی خۆراکدا ئەهاڕدرێن، سەرجەم بارودۆخەکان وایانکردووە کە ژیان بۆ زۆرینەی خەڵک بەرگەنەگیراو بێت.

دوێنی ئەوەی بە "هەرە ڕاستڕەوترین "حکومەت لە دوای جەنگی جیهانی دوومەوە پێناسەئەکرێ هەڵبژێردرا، برایانی ئیتالیا (Fratelli d’Italia) کە لە لایەن جۆرجیا میلۆنیەوە ڕابەرایەتی ئەکرێ، وەک یەکەمین پارت لە ئیتالیا بە ڕێژەی ٢٦% دەنگەکانی بەدەستخست. چۆن کەسێک بتوانێت هەڵکشانی ئەم دەنگانە بۆ پارتێک لێکبداتەوە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٨ تەنها خاوەنی 4.3% دەنگەکان و 32 ئەندام پەرلەمان و 18 سیناتۆر بوون؟ ئێمە لەم بابەتەدا ئەو هۆکارە دەستنیشان ئەکەین، بۆچی گۆڕانکارییەکیی بەرچاوی لەم چەشنە لە سیاسەتی ئیتالیادا ڕووی داوە، و ڕەهەندەکانی لەو ڕووەوە دەستنیشان ئەکەین.

وەک درێژترین شاژنی دەسەڵاتداری وڵاتەکە، شاژنە ئەلیزابێتی دووەم نوێنەرایەتی سەردەمی سەقامگیری جاران دەکرد. کۆچی دوایی ئەو سەرەتای نیشانەی سەردەمێکی نوێی قەیران دەکات؛ ئەستووندەکێکی داڕووخاوی دیکەی دامەزراوەی بەریتانیا، مژدەی هەڵچوونە شۆڕشگێڕەکان دەدات.

پاش ڕۆژانێک لە تێڕامان چڕ و خۆدزینەوە، دوێنێ نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە جێتێکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە شاری (تایپێ)ـی پایتەختی تایوان نیشتەوە. ئەم وروژاندنە سەرشێت و کۆنەپەرستانەیە بەرانبەر بە چین لەلایەن ئمپریالیزمی ئەمریکاوە هەڕەشەی ناسەقامگیرکردنی تەواوی ناوچەی هیند-پاسیفیک دەکات.

ئەم وتارە گرنگەی هەڤاڵان (تێد گرانت) و( فێرناندۆ دوئالیساندرۆ) بڵاو دەکەینەو، کە لە کاتی دەستگیرکردنی ئۆجەلان سەرۆک و بەڕێوەبەری پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٩ نووسیویانە، چونکە هێشتا پەیوەستە بە سەردەم و بەتایبەتی لەدوای ئەو گۆڕانکارییەگەلەی کە بەسەر ناوچەکەدا هاتووە کە دیدەی ئەو دوو هەڤاڵەی سەلماند.

ئەم وتارە کە هەڤاڵ (حەمید عەلی‌زادە) نووسیوێتی باسی ئەو ڕووداوەگەلە دەکات کە دوای ڕیفراندۆمەکەی ٢٠١٧ـــی کوردستان ڕوویان دا، و ئاماژە بەوە دەکات کە هەموو هێزەکان نەوەک تەنها ئێران و حەشدی شەعبی وەکوو هەندێک کەس دەڵێن، کۆبوونەوە لەسەر کورد. و چۆن کورد دەچەوسێنرانەوە و گاڵتەیان پێ دەکرا لەلاین زلهێزەکانەوە لەکاتی جەنگدا و دوای هەر بەسادەیی فڕیدەدران. هەڤاڵ حەمید ڕوونیدەکاتەوە کا تاکە هاوڕێی کورد کرێکاران و کەساسانی وڵاتەگەلەی دراوسێن، کە بۆ خۆیان دوژمنی چینە دەسەڵاتدارەکانی خۆیانن.

حکوومەتی سوێد لە تاقیکردنەوەی قبووڵبوون لە ناتۆ سەرکەوتووبوو لەڕێی بەڵێندانەکەی بە یارمەتیدانی ئیمپریالیزمی تورکیا تا خەباتی کورد بگەوزێنێت لە خوێندا.

Page 1 of 4