ئێران: لە بۆ ڕووخاندی ڕژێمی مەلاکان، لە بۆ شۆڕشێکی کۆمەڵاگر!

ئەمەی خوارەوە نامیلکەیەکی نمونەیییە، کە لەلایەن ڕەوتی نێونەتەوەییی مارکسیخوازەوە بەرهەم هێنراوە، تاوەکوو لەو بۆنە و خۆپیشاندانەی لە یەکڕیزییەکەوە لەگەڵ بزووتنەوەی لاوانی شۆڕشگێڕ لە ئێران بەڕێوە دەچێت بڵاو بکرێتەوە. هەڵوێستی ئێمە دەخاتە ڕوو کە چۆن دەبێت ئەم بزووتنەوەیە سەرۆدەرە پێشبکەوێت. بڕووخێت ڕژێمی مەلاکان! بڕووخێت ئیمپریالیزم! بڕووخێت سەرمایەداری!

[Source]

[کرتە بکە بۆ داگرتنی نامیلکەکە]

دەقی تەواو:

کوژرانی ئافرەتێک لاوی کورد، ژینا مەهسا ئەمینی، بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی جەماوەری چرتاند. ئەم بزووتنەوەیە هەموو ئامرازەکانی دابەشکاری لەلایەن چینی دەسەڵاتدار باوەنکراو لا دەبات: نێوانی ژن و پیاودا؛ فارس، کورد، ئازەر، بەلۆچ و عەرەب. هەموو ئەمانە شان بە شانی یەک لەدژی ڕژێمی کرمۆڵی مەلاکان خەبات دەکەن.

وەلێ ئەم بزووتنەوەیە لە ساماڵەوە نەکەوتووە: پێنج ساڵی ڕابردوو شڵەژاوترین بوونە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا. لە ٢٠١٨ـەوە زنجیرەیەک خەباتی نیشتمانی و خۆجێییمان لەسەر چەندین پرسیاری جۆراوجۆر بینی، لە کەمیی ئاوەوە تا هەڵاوسان، لە تایبەتاندنەوە تا گەندەڵی، هەروەها خۆپیشاندانێکی گەورە دژی خستنەخوارەوەی گەشتی ٧٥٢ـی هێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتی ئوکراینا. هەروەهاش بزووتنەوەگەلێکیش هەبوون دژی زۆرداری لە کەمینە نەتەوەیییەکان، لەگەڵ هێرشی ڕژێم بۆ سەر مافە دیموکراسییەکانی دیکە، و هێرشەکانیان بۆ سەر ئاگاداریی تەندروستی، پەروەردە، خانەنشینانە، مووچە و دیکەش. هەروەها ئەم دوایییانە گەورەترین مانگرتنەگەلی کرێکارانی بەخۆیەوە بینیوە لەوەتەی سەردەمی شۆڕشی ١٩٧٩ـوە، لەو کاتە رێک مانگرتنی گشتی، و مانگرتنی کرێکارانی نەوت بە تایبەتی بوو کە رژێمی شای هێنایە خوارەوە.

بزووتنەوەکەی ئێستا دەرفەتی ئەوەی هەیە هەموو ئەو تێکۆشانە یەکبخات بۆ بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە دژی خودی ڕژیم. چینی کرێکار دەتوانێت بە ڕێکخستنی مانگرتنێکی گشتیی شۆڕشگێڕانە ئەم توانایییە بکاتەوە. بەم شێوەیە، کرێکارانی ئێران بناغەکانی کۆتاییهێنان دادەنێن بۆ هەموو چەوساندنەوە و زۆردارییەک بۆ یەک جار و بۆ هەمیشە: بە ڕێکخستنی خۆیان وەکوو چینێک و دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات.

لە بۆ سەد دانە ساڵ، سەرمایەداری بە هەموو شێوەکانییەوە و بەنێو هەموو گۆڕانکارییەکانییەوە، خۆی سەلماند کە لە بردنە پێشەوەی کۆمەڵگای ئێران بێتوانایە. کاتی ئەوە هاتووە ڕابەرایەتییەک دروست بکرێت کە بتوانێت بە شێوەیەکی یەکلاییکەرەوە چینی کرێکار و هەژاران گردبکاتەوە بۆ دەرکردنی ئەم شێرپەنجە بەدفەڕە و چینی دەسەڵاتدارەکەی بەرگری لێ دەکات.

ئه‌مه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ ئێران ئەرکە، به‌ڵكوو لە ئاستێکی نێونەتەوەییدا! لە کاتێکدا قەیرانەکانی پشت ئەم بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەیە بەتایبەتی لە ئێراندا بە شێوەیەکی تیژ و دڕندانە خۆیان دەردەبڕن، وەلێ لە هەموو جیهاندا بوونیان هەیە: بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی فیشەکەشێتە و هەژاری گەشەسەندوو لەنێوان چینی کرێکار و لاوندا، و هەروەها چاندنی دابەشکاریی کۆنەپەرستانە لە ڕێگەی ڕەگەزپەرستی و زۆرداریی ژنانەوە.

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، بەرنامەکەمان بەم شێوەیەیە:

  • مەرگ بۆ دیکتاتۆر! بڕووخێت کۆماری ئیسلامی! بۆ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی ڕژێم!
  • ژن، ژیان، ئازادی! دژی دابەشاندن و ڕەگەزپەرستی! بۆ خەباتی هاوبەشی ژنان و پیاوان و هەموو نەتەوەکان و هەموو گەلانی چەوساوە بۆ مافە دیموکراسییە تەواوەکان و دژی هەموو جۆرە زۆرداری و هەڵاواردنێک!
  • نان، کار، ئازادی – بژی چینی کرێکاری ئێران! لە بۆ ڕێکخستنی مانگرتنی گشتی بۆ ڕووخاندنی ڕژێم و کۆتاییهێنان بە چەوساندنەوەی سەرمایەداری!
  • بۆ کرێیەکی ژیوارانە، گرێبەستی جێگیر بۆ هەموو کرێکاران و ڕێوشوێنی دامەزراندنی گشتی بۆ بێکاران. بۆ داراییکردنی ئه‌مه‌، ده‌بێت بەرزایییە فه‌رمانده‌یییه‌كانی ئابووری دەبێت خۆماڵی بكرێن و بخرێنه‌ ژێر كۆنتڕۆڵ و به‌ڕێوه‌بردنی خودی كرێكارانەوە!
  • بۆ خۆڕێکخستنەوەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەر: دەبێت کۆمیتەگەلی بەرخۆدانی دابمەزرێن لەو شوێنانەی نین و فراوان بکرێن لەوانەی وا هەن. ئەنجوومەن (شۆڕە) دەبێ لە تەواوی کارگە، قەزا، گوند، زانکۆ و قوتابخانەکاندا هەڵبژێردرێن و لەسەر ئاستێکی ناوچەیی و نەتەوەیی پەیوەست بکرێن لە بۆ ڕێکخستنی خەبات!
  • بۆ ڕێکخستنی ئەنجوومەنێکی پێکهێنەر لەلایەن ئەم ئەندامە خۆڕێکخستنە شۆڕشگێڕەکانەوە!
  • نەخێر بۆ ئابڵۆقە ئابوورییەکان! نەخێر بۆ هەر دەستێوەردانێکی ئیمپریالیستەکان کە تەنها ئاواتخوازی بەردەوامبوونی چەوسانەوە و زۆرداریی جەماوەرانی کرێکاری ئێرانن لەژێر بەیداخێکی نوێدا!
  • نەخێر لە بۆ گەڕانەوەی شاهەنشایەتی، نەخێر لە بۆ ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازیی ئیمپریالیست لاگرەکان! تەنها جەماوەران خۆیان کلیلی ڕزگاری خۆیانیان بەدەستەوەیە!
  • بڕووخێن هەموو چەوسێنەران و زۆرداران، بڕووخێت سەرمایەداری – لە ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرانسەری جیهان! تاکە دۆستی راستەقینەی جەماوەری شۆڕشگێڕی ئێران، کرێکارانن، وەرزێڕانن، ژنان و لاوانی وڵاتانی دیکەن، لە ناوچەکە و لە ئاستی نێونەتەوەییدا. بژی یەکڕیزیی نێونەتەوەیید!
  • لە بۆ شۆڕشی کۆمەڵاگر! لە بۆ کۆلاگری!

چینی کرێکار و لاوان پێویستیان بە ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕە لە بۆ ڕووخاندنی سەرمایەداری و فڕێدانی هەموو جۆرە زۆرداری و چەوساندنەوەیەک بۆ نێو زبڵدانی مێژوو. ڕەوتی نێونەتەوەییی مارکسیخواز (IMT) لە سەرانسەری جیهاندا کاردەکات لە بۆ بنیاتنانی ئەم ڕێکخراوە نێونەتەوەیییە شۆڕشگێڕەدا. گەر کۆکی لەگەڵ ئەم بەرنامەیەدا، وەرە پاڵمان!