لە بەرگریی ماتریالیزمدا

چۆن زانین بەدەست ئەخەین؟ ئایا جیهانێکی ڕاستەقینە لەودیو هەستەکانمانەوە بوونی هەیە؟ ئەگەر بوونی هەیە، ئایا پەیوەندی ئێمە پێیەوە چی‌یە؟ لەم بەشداریکردنە تیۆرییانەدا، ئالان ودز سەرنوسەری (marxist.com) پارێزگاریکردن لە مەتریالیزم دژ بە ئادیالیزم (نمونەیی پەرستی) و ئۆبسکیونارلیست(ناڕوون و تاریک پەرستی)، پۆستمۆدێرنیستی خۆیی میللی(بەربڵاو) ی لە شکۆی ئەمڕۆی زانکۆدا بە هەند وەرئەگرێت.


[Source]

جارێکیان جۆزیف دیتزگن [١] ڕایگەیاند “فەلسەفەی فەرمیی زانست نییە، بەڵکو پاراستنە دژ بە سۆسیالیزم.” ئەو بە تەواویی ڕاست بوو. هیچ گرنگ نییە ئەوان چەند بە کینەو ڕقەوە نکۆڵی لێ ئەکەن. فەیلەسوفە پسپۆڕەکان لە لایەن پارێزەرانی بارودۆخی ئێستاوە وەک هاوپەیمانی خەباتیان دژ بە مارکسیزم بەسەربازکراون. ئەمە بە تایبەت لە سەردەمی جەنگی سارددا بێپەردە بوو، ئەو کاتانەی سی ئاسی ئەی فەلسەفەو هونەریان وەک چەکێک دژ بە کۆمۆنیزم بەکارئەهێنا، بەڵام تا ئەم دەمەش هەروا ماوەتەوە.

لەو کاتەوەی مارکسیزم وەک هێزێکی گرنگ و بایەخدار بەدەرکەوت، بە ئالنگاریکردنی سیستمی ئێستا، دامەزراوەکە لە ڕەوشێکی بەردەوامیی جەنگدایە لە هەموو لایەنەکانی ئایدیۆلۆژی مارکسیستی، بە دەستپێکردنی ماتریالیزمی دیالکەتیکییەوە لە سەرەتا. هەر باسکردنێکی مارکسیزم بە دڵنیایی ئەبێتە ورووژاندنی کاردانەوەیەکی کتوپڕ لەم جۆرە بازنانەدا. ” کاتی تێپەڕیوە”، ” نازانستی‌یە”،” ماوەیەکی زۆرە ڕەدکراوەتەوە”، ” میتافیریکیی”، و هەموو ئەو پاشماوە کاردانەوە سوواو و ماندووکەرانەی تر. نەک تەنها مارکس و ئەنگلز وەک دوو کەسایەتی نەخوازراو لە هٶڵە پیرۆزکراوەکانی لقەکانی فەلسەفەدا، بەڵکو تەنانەت هیگلی بەتەمەنی هەژاریش، کە وەک فەیلەسووفی” فەیلەسووفە نایابەکان” ستایش ئەکرا، دووچاری پیلانێکی تەواو شەرمهێنەرانەی بێدەنگی و بگرە خراپتریش ئەبێتەوە. ئەم دۆخە تەنها ڕەنگدانەوەی فەرامۆشکردن و پێشداوەریی نییە(سەرباری بوونی هەردووکیان بە زۆریی). بەرژەوەندییە مادییە بەدەسەڵاتەکان لە گرەوداناندان، کە بە زوویی باوەڕ بە هەمووان دێنن جگە لە گیانە بەهێزەکان نەبێت، کە ژیرانە نییە ئەوانە بڕەنجێنیت بەخشین پێشکەش ئەکەن و کۆنترۆڵی پیشە ئەکادیمییەکان ئەکەن.

هەروەها ئاشکرایە دەستە ئەکادیمییەکانی پۆستمۆدێرنیش حەز بەوە ناکەن بیریان بەو ڕاستی‌یە بهێنێتەوە سەردەمانێک فەیلەسووفەکان لە ڕاستیدا شتێکی قوڵی پڕ لە مانا و گرنگیان دەربارەی جیهانی واقعی هەبووە.

کرتە لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی سەرجەم بابەتەکە