ساڵی 2009 ساڵی زۆرێك لە ساڵیادەكان بوو وەك كوژرانی ڕۆزا لۆكسمبۆرگ و كاڕڵ لیبكنخت، دامەزرێنەری ئەنتەرناسیۆنال كۆمۆنیستیی و كۆمۆنی ئاستۆریا. هیچ یەكێك لەم ساڵیادانە لە چاپەمەنییەكانی سەرمایەدارییدا نابینیتەوە. بەڵام ساڵیادێك هەیە هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە: لە 9ی تشرینی دووەمی 1989، سنووری نێوان ئەڵمانیای خۆرهەڵاتیی و خۆرئاوایی بەفیعلیی كرایەوە.

بڵاوبوونەوەى كۆمەڵە وتاری "خەباتی چینایەتیی لە كۆماری ڕۆمدا" خواست و مەیلێكی بەرچاوی لەلایەن خوێنەرانی سایتی ماركسیست دۆت كەم (Marxist.com)ی بەدوای خۆیدا هێناوە. بەپێی ئەو زانیاریانەى لەلایەن هاوكارانی بەشی ئیدیتۆرەوە بە من گەیشتوون ژمارەى بینەرانی سەربەخۆى ئەم وتارانە گەیشتوون بە ژمارەگەلێكی بێ وێنە واتا نزیكەى 2200 بوار، كە زۆر بەرزترە لە ئاستی ناوەڕاستی بینینی هەر وتارێك.

دەوترێت هێنری فۆرد گوتوویەتی "مێژوو بێ مانایە(بەنك)"، بۆ ئەوانەی كە ئاشنانین بە ئاڵۆزیی زمانی باو یان سەرجادەی ئەمریكی، وشەی بەنك بۆ شتێك بەكاردێت كە بێمانایە و بێمانایی ئاماژەیە بە شتێك كە هەڵگری هیچ مانایەك نییە. ئەو گوتراوەی هێنری فۆرد كە زۆر سەرنجڕاكێش نییە، دەربڕی بۆچوونێكە كە لە ساڵانی ڕابردوودا توانی هێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە. دامەزرێنەری كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرد (هێنری فۆرد)، ئەو پێناسەیەی خۆی بۆ مێژوو دەستكاریكرد و ڕوونتریكردەوە: "مێژوو شتێكی نەعلەتی و بۆگەنە لە دوای شتێكی نەعلەتی و بۆگەنی دیكە"، ئەمە ڕەهەندێكی بینینی ئەو پێناسەیەیە.

كاتێك تەماشای مێژوو دەكەین، وادەردەكەوێت فەوزایەك یان پرۆسەیەكی پڕ لە ناكۆكی بێت. ڕووداوەكان لە سەرلێشێوانی شۆڕشەكان، جەنگەكان، ماوەی گەشە و داڕووخاندا لەناودەچن. ململانێی چینەكان و نەتەوەكان لە ناو فەوزای گەشەی كۆمەڵایەتیدا دەخولێنەوە. چۆن دەتوانین لەم ڕووداوانە تێبگەین و ڕوونیان بكەینەوە كە وادەردەكەون هیچ ڕیشەیەكی عەقڵییان نییە؟

بزووتنەوەی ڕێکخراویی کرێکاریی ئەبێت فێر ببێت کە پارێزگاریی لەخۆی بکات. ئەوە تەنها بزووتنەوەی کرێکاریی‌یە کە ئەتوانێت لە بەرامبەر فاشیزم و باڵە ڕاستڕەوەکاندا بوەستێتەوە و خەبات بکات. بۆ وەڵامدانەوەی لێهاتوانە بۆ هەر ئەگەرێکی هێرشبەرو دوژمنکارانەی باڵە فاشیستەکان ئەبێت بە خۆڕێکخستنی زیاتری بزووتنەوەی کرێکاریی وەلامبدرێتەوە.

هەر لە سەرەتاوە بە ئاشکرا دژایەتی خۆمان بۆ ڕژێمی قەزافی خستە ڕوو. ڕژێمێکی چەوسێنەرو دیکتاتۆرییانەیە کە لە باری ئابوری و سیاسی‌یەوە شوێنکەوتووی سیاسەتەکانی ئیمپریالیزمی جیهانیی‌یە. خەڵکی لیبیا بە دانە دەستی چارەنووسی خۆیان بە ئیمپریالیزم ناتوانن بە ئازادی ڕاستەقینە بگەن. سارکۆزی و کامیرۆن هیچ خۆشی‌یەکیان بە شۆڕشی گەنجان و چینی کرێکاری لیبیا نایەت.