Kurdish

لە جەرگەی وێرانکردنی ژیانی ملیۆنەها خەڵکی ئۆکراینا وەک دەرئەنجامێکی داگیرکارییەکانی ڕوسیا، پەرلەمانی ئەو وڵاتە توندترین پەلامار و لێبڕینەکان بۆ سەر مافەکانی کرێکاران لە مێژووی ئەو وڵاتەدا بەرەوپێش ئەبات. لە یەکی جوڵایەوە پەرلەمان یاسای ژمارە #5371 ی پەسەند کردووە – لە نێو چەندەها بڕگەخاڵی تر- کاتەکانی کارکردن بۆ ٦٠ کاتژمێر لە هەفتەدا زیاد کردووە، و ڕێگاش بەو خاوەنکارانە ئەدات کە ژمارەی کرێکارەکانیان لە 250 کرێکار کەمترە، کرێکاران دەربکەن، لە ئەگەری زیانگەیاندن بە موڵکەکان لە کاتی کردەوە سەربازییەکان یان نەچوونەوە سەرکاری کرێکارانی دائیمی لە ماوەی ٤ مانگدا. ئەم یاسایە بەدوای چەندین یاسای تردا هاتووە، کە مافی سەندیکاکانیان سنووردار کردووە، و گرێبەستەکانی کاتژمێری سفریان بە

...

بزووتنەوەی دژ بە ڕژێمی ئێران لەسەر شەقامەکان سەرباری سەرکوتی توندو تیژی هێزەکانی ڕژێم هەروا درێژەی هەیە. خرۆشانی جەماوەریی بە زیاد لە ١٤٠ شار، شارۆچکە، و گوندەکانی گرتووەتەوە. ئەوەی لە ناڕەزایەتی دژ بە کوشتنی کچە کوردێکی گەنج دەستی پێکرد، ئێستا بە ئاراستەی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێرانەی مەزنی گەنجان دژ بە سەرجەم ڕژێم ئەڕوا. هەرچەندە پرسیارەکە لە جێ‌ی خۆیدا ئەمێنێتەوە، کە ئایا بزووتنەوەکە لێرەوە بەرەو کوێ هەنگاو ئەنێت؟

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئەیلول، سەدان خۆپیشاندەر لە تونسی پایتەخت ڕژانە سەر شەقامەکان، ناڕەزایەتییەکان بەهۆی قەیرانی قوڵ و سەختی کۆمەڵایەتی و ئابوری، کە سەرتاپای وڵاتی گرتووەتەوە سەریان هەڵداوە. کرێکاران و هەژارانی تونس لە ژێر بەرداشی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و کەمیی خۆراکدا ئەهاڕدرێن، سەرجەم بارودۆخەکان وایانکردووە کە ژیان بۆ زۆرینەی خەڵک بەرگەنەگیراو بێت.

دوێنی ئەوەی بە "هەرە ڕاستڕەوترین "حکومەت لە دوای جەنگی جیهانی دوومەوە پێناسەئەکرێ هەڵبژێردرا، برایانی ئیتالیا (Fratelli d’Italia) کە لە لایەن جۆرجیا میلۆنیەوە ڕابەرایەتی ئەکرێ، وەک یەکەمین پارت لە ئیتالیا بە ڕێژەی ٢٦% دەنگەکانی بەدەستخست. چۆن کەسێک بتوانێت هەڵکشانی ئەم دەنگانە بۆ پارتێک لێکبداتەوە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٨ تەنها خاوەنی 4.3% دەنگەکان و 32 ئەندام پەرلەمان و 18 سیناتۆر بوون؟ ئێمە لەم بابەتەدا ئەو هۆکارە دەستنیشان ئەکەین، بۆچی گۆڕانکارییەکیی بەرچاوی لەم چەشنە لە سیاسەتی ئیتالیادا ڕووی داوە، و ڕەهەندەکانی لەو ڕووەوە دەستنیشان ئەکەین.

وەک درێژترین شاژنی دەسەڵاتداری وڵاتەکە، شاژنە ئەلیزابێتی دووەم نوێنەرایەتی سەردەمی سەقامگیری جاران دەکرد. کۆچی دوایی ئەو سەرەتای نیشانەی سەردەمێکی نوێی قەیران دەکات؛ ئەستووندەکێکی داڕووخاوی دیکەی دامەزراوەی بەریتانیا، مژدەی هەڵچوونە شۆڕشگێڕەکان دەدات.

پاش ڕۆژانێک لە تێڕامان چڕ و خۆدزینەوە، دوێنێ نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە جێتێکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە شاری (تایپێ)ـی پایتەختی تایوان نیشتەوە. ئەم وروژاندنە سەرشێت و کۆنەپەرستانەیە بەرانبەر بە چین لەلایەن ئمپریالیزمی ئەمریکاوە هەڕەشەی ناسەقامگیرکردنی تەواوی ناوچەی هیند-پاسیفیک دەکات.

ئەم وتارە گرنگەی هەڤاڵان (تێد گرانت) و( فێرناندۆ دوئالیساندرۆ) بڵاو دەکەینەو، کە لە کاتی دەستگیرکردنی ئۆجەلان سەرۆک و بەڕێوەبەری پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٩ نووسیویانە، چونکە هێشتا پەیوەستە بە سەردەم و بەتایبەتی لەدوای ئەو گۆڕانکارییەگەلەی کە بەسەر ناوچەکەدا هاتووە کە دیدەی ئەو دوو هەڤاڵەی سەلماند.

ئەم وتارە کە هەڤاڵ (حەمید عەلی‌زادە) نووسیوێتی باسی ئەو ڕووداوەگەلە دەکات کە دوای ڕیفراندۆمەکەی ٢٠١٧ـــی کوردستان ڕوویان دا، و ئاماژە بەوە دەکات کە هەموو هێزەکان نەوەک تەنها ئێران و حەشدی شەعبی وەکوو هەندێک کەس دەڵێن، کۆبوونەوە لەسەر کورد. و چۆن کورد دەچەوسێنرانەوە و گاڵتەیان پێ دەکرا لەلاین زلهێزەکانەوە لەکاتی جەنگدا و دوای هەر بەسادەیی فڕیدەدران. هەڤاڵ حەمید ڕوونیدەکاتەوە کا تاکە هاوڕێی کورد کرێکاران و کەساسانی وڵاتەگەلەی دراوسێن، کە بۆ خۆیان دوژمنی چینە دەسەڵاتدارەکانی خۆیانن.

حکوومەتی سوێد لە تاقیکردنەوەی قبووڵبوون لە ناتۆ سەرکەوتووبوو لەڕێی بەڵێندانەکەی بە یارمەتیدانی ئیمپریالیزمی تورکیا تا خەباتی کورد بگەوزێنێت لە خوێندا.

٢٠٢٢ (#IMU22) لە ٢٣ تا ٢٦ تەمووز. لەهەر شوێنێک بیت، تۆش دەتوانیت ئامادە بیت. یان بەسەر هێڵ یاخود لە دانەیەک لەو هەموو خولی سەیرکردنانەی پیلانیان بۆ دانراوە لە هەموو کیشوەرەکاندا. هەر لە ئێستاوە، ١٠٠٠ کەس لە ٩١ وڵات خۆیان تۆمارکردووە تاوەکوو ئامادە بن. ئێستا ئێمە بەشانازییەوە کۆتا خشتەی کات ولیستی وتەبێژان ڕادەگەیەنین. هەر ئێستا خۆت تۆمار بکە ووەرە لەگەڵمان بۆ شەڕ لەپێناوی شۆڕشدا!

خۆپێشاندانەکان لە پارێزگای خووزستانی ئێران لە زیادبووندان، ئەمەش دوای هەفتەیەک لە داڕمانی تاوەرەکانی میترۆپۆلی ١٠ و ١١ نهۆمی شاری ئابادان و کوژران و برینداربوونی ١٠٠ کەس. دوای دوودڵییەکی زۆر، ڕێژیمی ئێران ڕۆژی یەکشەممە داوای کرد ڕۆژی ماتەمینی نەتەوەیی بەڕێوە بچێت، بەڵام ڕێوڕەسمی ئابادانیش بە سەرۆکایەتی ئیمامی نوێژی هەینیی خۆجێی، لە لایەن خۆپیشاندەرانی توڕەوە پەک کەوت.

قەیرانێکی ئابووری کە تورکیای داگرتووە چینی دەسەڵاتداری ڕووەو قەیرانێکی سیاسی پاڵپێوەناوە. جیابوونەوەو دابەشبوونەکان لە نێو پارتی دادو گەشەپێدان (AKP)و هاوبەشە هەڵبژێردراوەکانیدا لە پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی ڕاستڕەو (MHP) سەری هەڵداوە. ئەم ڕووداوانە مژدەبەخشی ئاڵوگۆڕن.

ئەمجارەیان ئالان ودز سەرنوسەری ماڵپەڕی "لە بەرگری مارکسیزمدا " زانیارییەکان دەربارەی بارودۆخی ئۆکراینا نوێ ئەکاتەوە. لەگەڵ داگیرکارییەکانی ڕوسیا گورزێک پڕوپاگەندە لە لایەن میدیاکانی ڕۆژئاواوە پەمپ ئەدرێت، کە لەگەڵ هاواری ڕۆژنامەکان دەربارەی مەترسی جەنگی جیهانی سێهەم بووەتە هۆکاری خوڵقاندنی هەلومەرجیکی هستریای بێئەدازەو ڕەها. لە کاتێکدا سەرکردە ئیمپریالیستییەکان بەردەوامن لە پیشاندانی دووڕوویی شەرمەزارانە لە سەرکۆنەکردنی پێشێلکردنەکانی پوتین بۆسەر "شکۆی نیشتمانیی ئۆکراینا"، هیچ شەرمیان لە ڕابردووی جەنگخوازیی خۆیان بە دوای بەرژەوەندییە تایبەتەکاندا نییە. پێویستە لەسەر مارکسیستەکان پەیامی گاڵتەجاڕانەی " نیشتمانپەروەریی" و " یەکێتی نیشتمانیی" لەو کاتانەی لەنێوخۆدا بەردەوامن

...

لە بەرەبەیانی ٢٠٢٢دا هاوارەکانی’ ساڵێکی نوێ‌ی بەختەوەریی’ زەنگێکی بۆش بوو بۆ زۆرینەی خەڵک، لەبەر ئەوەی زۆرینەی خەڵک هیچ دڵخۆش نین. لە ڕابروودا، لە ساتە سەختەکاندا، خەڵک لەنێو ئاییندا بۆ دڵنەوایی ئەگەڕان. بەڵام لە ئێستادا، کەنیسەکان چۆڵن و لە جێگەیدا خەڵکەکان مەیلیان بە پەنا بردن بۆ یانەو باڕەکانی گەڕەک، یان سینەماکان هەیە، کە لەمڕۆدا بووەتە شتێکی وەک ئەفیونێکی مۆدێرن بۆ خەڵک. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی ژمارەیەکی زۆریان داخراون، هیچ شوێنێکیان نییە بۆ پشوودان جگە لە مانەوە بە دیار تەلەفزیۆنەکانەوە.